بارزانی: داوا لە خەڵکی باشووری کوردستان دەکەم چارەنووسی خۆیان دیاریبکەن

0

نوچەنێت-رووداو
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا لە خەڵکی باشووری کوردستان دەکات، بۆ گشتپرسی بچنە سەر سندوقەکان. 

ئەمڕۆ یەکشەممە 11-6-2017 سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە شارۆچکەی پیرمام بەسەرپەرشتیی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ئەو حزبە  کرد. یەکێک لە مژارەکانی کۆبوونەوەکە قسەکردن بوو لەسەر بڕیاری پارت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی لە باشووری کوردستان. 

مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی حزبەکەی لە شارۆچکەی پیرمام، لەبارەی گشتپرسییەوە بە (رووداو)ی رایگەیاندووە “داوا لە خەڵکی باشووری کوردستان دەکەم رۆژی 25/9/2017 بچنە سەر سندوقەکانی گشتپرسی و چارەنووسی خۆیان دیاریبکەن”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com