بارزانی لە گەڵ لایەنە سیاسییەکانی دەرەوەی حکومەت کۆبووەوە

0

نوچەنێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە سەر پرسی گشتپرسی، لەگەڵ حزبەكانی دەرەوەی حكومەت‌ و پەرلەمان كۆبووەوە،

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، کە پێشتر‌ لە رۆژی 7-6-2017، مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و زۆربەی پارتە سیاسییەكانی ناو حكومەت‌ و پەرلەمانی كوردستان جگە لە کۆمەڵ و گۆڕان كۆبوونەوە. لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا رۆژی 25-9-2017 گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی باشوری كوردستان لە عێراق ئەنجامبدرێ. دواتریش سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە نوسراوێكی فەرمی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی راسپارد بۆ گرتنەبەری رێكارە یاساییەكان بۆ ئەو گشتپرسییە.

کۆبوونەوەکە لە رۆژی شەممە 10-6-2017 لە کاژێر 14:30 خولەک دەستیپێکرد ، غەفوور مەخمووری، سكرتێری گشتی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان، بە (رووداو)ی راگەیاند “کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ حزبە سیاسیە كوردی ‌و ئاشوری ‌و توركمانییەكانی دەرەوەی حكومەت ‌و پەرلەمانی كوردستان لەسەر گشتپرسییە، ئەوەش پرسێكی نیشتمانییە‌ و پێویستە بۆچوونی سەرجەم لایەن ‌و پێكهاتە جیاوازەكانی بۆ وەربگیرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com