نوچه‌نێت- شه‌فه‌ق نیوز
چالاكوانه ئیماراتی و سعودیه‌كان، هه‌ڵمه‌تێكیان له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستپێكردووه، كه پشتیوانی ئه‌نجامدانی گشتپرسی و بڕیاردان له مافی چاره‌نوسی هه‌رێمی كوردستان به جیابوونه‌وه له عێراق ده‌كه‌ن.
سعودیه‌كان هاشتاگێكیان به ناوی “سعودیه له‌گه‌ڵ كوردستانه” له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر دروستكردووه، كه تیایدا رایانگه‌یاندوه، كه ئه‌وان پشتیوانی له دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كه‌ن.
ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 7-6-2017، هه‌موو پارت و لایه‌نه سیاسغیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، جگه له بزصوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان به سه‌رپه‌رشتی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا، تیایدا بڕیاردرا له 25-9-2017، گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌نجام بدرێت.