نوچەنێت-رووداو
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەنجامدانی گشتپرسی لە هەرێمی کوردستان بە هەڵەیەکی گەورە دادەنێت و رایگەیاند، لەگەڵ یەکپارچەیی خاکی عێراق‌داین. دەشڵێت “به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ نیگه‌ران و بۆچوونی خۆمان له‌مباره‌یه‌وه هه‌م به به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق و به‌رپرسانی كورد راگەیاندووە”.
رۆژی چوارشەممە 7ـ 6ـ 2017 لە سەلاحەدین نوێنەرە باڵاكانی پارتە سیاسییەكانی ناو پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت و سەرۆك و جێگری كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی كوردستان لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا رۆژی 25-9-2017، گشتپرسی ئەنجام بدرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا راگه‌یەندراوێكی له‌باره‌ی بڕیاری گشت‌پرسیی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه و رایدەگەیێنێت: “ماوه‌یه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كورد له باكوری عێراق سه‌رقاڵی پلان داڕشتنن بۆ ئه‌نجامدانی گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی. حكومه‌تی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ نیگه‌ران و بۆچوونی خۆمان له‌مباره‌یه‌وه هه‌م به به‌رپرسانی حكومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق و هه‌م به به‌رپرسانی هه‌رێمی كورد له باكووری عێراق له چه‌ندین بۆنه‌ی جیاواز و له پلاتفۆرمه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی راشكاوانه راگه‌یاندووه”.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هەروەها رایدەگەیەنێت، جه‌ختمان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه له سوودی عێراق نابێت و له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌ی كه ناوچه‌كه پێیدا تێده‌په‌ڕێت مه‌ترسی زۆر دروستده‌كات و ده‌بێته مایه‌ی ناسه‌قامگیری و ده‌ره‌نجامی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه”.
لە راگەیەندراوەکە باس لە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک کراوە و تێیدا هاتووە، هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان بۆچوونه‌وه، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر پارێزگاری كه‌ركووك هه‌ڵسا به‌نانه‌وه‌ی كێشه به‌هه‌ڵدانی ئاڵای هه‌رێمی كورد كه هه‌وڵێك بوو بۆ گۆڕینی پێگه و دیموگرافیای كه‌ركوك بێ گوێدانه به‌ر بۆچوونی پێكهاته جیاوازه‌كانی دیكه‌ی شاره‌كه و ئه‌وساش نیگه‌رانییه‌كانی خۆشمان راسته‌وخۆ پێیان راگه‌یاند.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باس لە هۆشداری بە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەکات، لەسەر ئەنجامنەدانی گشتپرسی و رایدەگەیەنێت، وێڕای هۆشداری و ئاماژه‌كانمان بۆ سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كورد له باكوری عێراق، كه‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه بڕیاریاندا رۆژی 25ی ئه‌یلوول 2017 گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام بده‌ن. پێمانوایه هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره ده‌كه‌ن و سیاسه‌تی جێگیر و نه‌گۆڕی توركیا له‌مباره‌یه‌وه ئه‌وه‌یه، كه به‌رگری له یه‌كپارچه‌یی و یه‌كێتی خاكی عێراق ده‌كات و ئه‌م سیاسه‌ته‌ش گۆڕانكاری به‌سه‌ر نایه‌ت. چونكه فاكته‌ری خۆشگوزه‌رانی و سه‌قامگیری و ئارامی و ئاشتی به‌دیده‌كات.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە “به‌له‌ناوچوونی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، كه ته‌نگی به‌عێراق و عێراقییه‌كانه‌وه چنی، ئیدی له دوا قۆناغه‌كانیدایه و دوا هه‌ناسه‌كانی ده‌دات و به‌یه‌كجاره‌كی كۆتایی پێدیت، كاتی ئه‌وه‌شه عێراقییه‌كان یه‌كگرتوو بن، بۆ ئه‌وه‌ی ژێرخانێكی به‌هێزی ده‌وڵه‌تبوون و دامه‌زراوه‌بوون پێكبهێنن، ئه‌و خه‌باته‌ی، كه هه‌موو لایه‌نێكی عێراقی دژ به‌داعش ئه‌نجامیدا، نموونه‌ی قاره‌مانێتییه‌كی بێ وێنه‌بووه و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش سه‌قامگیری دابین ده‌كرێت”.