بارزانی مەرسومێکی پێنج خاڵی بۆ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەرکرد

0

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەرسومێکی هەرێمی بۆ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەردەکات و رایدەگەیەنێت، دەبێت هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت.

مەرسومەکە رۆژی 8-6-2017، بڵاوبووەتەوە و تێیدا ئاماژە بە پێنج فەرمان کراوە و دەڵێت: پاڵپشت بە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ژمارە(1)ی ساڵی 2005 بڕیارماندا.

یەکەم: بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.

دووەم: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان رۆژێک دەستنیشان دەکات بۆ مەبەستی سەرەوە، لە ماوەی یاسایی خۆیدا و ئامادەکاری پێویست بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە دەکات.

سێیەم: پێویستە گشت یاسا پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان و ستانداردە جیهانیەکان رەچاوبکرێت بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدان بەشیوەیەکی دیموکراتی و ئازادی و شارستانی.

چوارەم: گشت دامەزراوە حکومەییەکان و حیزبییەکان بۆیان نییە بەهیچ شێوەیەک لە شێوەکان دەستێوەردان بکەن لە کاروباری بەرپرسان و سەرپەرشتیاران و ئەنجامدەرانی پرۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدان.

پێنجەم: گشت لایەنە پەیوەندیدارەکان پابەند دبن بە ئەنجامدانی کاری پێویست و هاوکاری هەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، بۆ جێبەجێکردنی ئەم فەرمانە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com