بارزانی پەیامێک بە دەستوخەتی خۆی لەبارەی بڕیاری ئەنجامدانی گشتپرسی بڵاوکردەوە

0

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێک بە دەستوخەتی خۆی لەبارەی بڕیاری ئەنجامدانی گشتپرسی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کۆبوونەوەی رۆژی 7-6-2017، مێژوویی و گرنگ بوو و دەستەکەوتێکی بەهادارە بۆ گەلی کوردستان و قوربانیدانی شەهیدان.

رۆژی چوارشەممە 7-6-2017، لە سەلاحەدین نوێنەرە باڵاكانی پارتە سیاسییەكانی ناو پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت و سەرۆك و جێگری كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی كوردستان لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە و بڕیاردرا رۆژی 25-9-2017 گشتپرسی لە باشووری کوردستان ئەنجام بدرێت.

رۆژی 8-6-2017، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی رۆژی 7-6-2017، بڵاوکردەوە و لەبەشێکی نووسراوەکەدا هاتووە ” شانازییەکی گەورەیشە بۆ هەموو ئەو لایەنانەی بەشداری کۆبوونەوەکە بوون و بڕیاری مێژووییان دا بۆئەوەی گەلی کوردستان بتوانێ لە رێگەی ریفراندۆم دەنگ و ویستی خۆی بە جیهانیان بگەیەنێت.

بارزانی دەڵێت، سوپاس بۆ خوای گەورە و پێشمەرگە و جەماوەری سەربەرزی کوردستان، سوپاس بۆ ئەو لایەنانەی بەهەست و بەرپرسیاریەتییەوە هەڵوێستی نیشتمانی و مێژووییان نواند.

 دەقی نووسراوەکەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

دەقی نووسراوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە دەستخەتی خۆی

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com