ماریا زاخارۆڤا: بڕیاری گشتپرسی سەرنجی روسیای بۆ لای خۆی راكێشا

0

نوچەنێت-رووداو
وەزارەتی دەرەوەی روسیا جەختی لەسەر پشتگیریكردنی یەكپارچەیی عێراق كردەوە و داواشی لە هەرێمی كوردستان و عێراق كرد، كێشەكانی نێوانیان لە رێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بكەن.

رۆژی چوارشەممە 7-6-2017، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی باشوری کوردستان کۆبووەوە و دوای کۆبوونەوەکەش رۆژی 25-9-2017ـ یان بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی باشوری کوردستان راگەیاند و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لەکاتی خۆیدا (11-2017)، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان بکرێت.

ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “لێدوانەكانی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان لەبارەی ئەنجامدانی گشتپرسی بۆ دیاریكردنی چارەنووسی هەرێمەكەیان، كە بڕیارە لە مانگی ئەیلولی داهاتوو ئەنجامبدرێت، سەرنجی روسیای بۆ لای خۆی راكێشا”.

زاخارۆڤا گوتیشی “روسیا لەگەڵ یەكپارچەیی خاكی عێراق و رێزگرتن و رەچاوكردنی مافە رەواكانی سەرجەم پێكهاتە و كەمە نەتەوەییەكان دایە بەبێ مەرج، كوردیش نوێنەرایەتی نەتەوەیەكی گەورە دەكەن لە عێراق”.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا دەڵێت “مۆسكۆ پێیوایە دەبێ هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق، سەرجەم كێشەكانیان لە رێگەی ئەنجامدانی دیالۆگ و گفتوگۆی بونیاتنەر چارەسەر بكەن، بەتایبەتی پرسی پێكەوە ژیان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com