وەزارەتى خوێندنى باڵا ماوەى مانەوەی خوێندکاران لەدەرەوەی وڵات رێکدەخات

0

نوچەنێت: تایبەت

گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵای هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەمەبەستى رێکخستنى ماوەى مانەوەی خوێندکاران لە دەرەوەی وڵات و گرنگیدان بە خوێندنەکەیان، بەپێى رێنمایی نوێی وەزارەت رێکخراوە.

بەمەبەستى رێکخستنى ماوەى مانەوەى خوێندکارانى خوێندنى باڵا/ دبلۆمى باڵا، ماستەر و دکتۆرا، کە لە دەرەوەى وڵات درێژە بە خوێندن دەدەن، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى چەند بڕیارێکى دەرکرد و سەرجەم ئەو خوێندکارانەى لەماوەى ساڵى 2017 بۆ درێژەدان بە خوێندنى باڵا سەردانى دەرەوەى وڵاتیان کردووە، ماوەى مانەوەیان بەپێى رێنماییەکانى وەزارەت دیاریکرد.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عەباس ئەکرەم، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتی هەرێم رایگەیاند: بەپێى بڕیارەکەى وەزارەت ئەو خوازیارییانەى بۆ دبلۆمى باڵا دواى بەکالۆریۆس لە دەرەوەى وڵات درێژە بە خوێندن دەدەن، پێویستە بۆ ماوەى (6) شەش مانگ لەو وڵاتە بمێننەوە.

گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەروەها گوتیشى “بۆ خوێندنى ماستەر نابێ ماوەى مانەوە لە (1) یەک ساڵى ئەکادیمى کەمتر بێت کە دەکاتە (9) مانگ، هەروەک بۆ خوێندنى دکتۆراش ماوەکە بە (2) دو ساڵى ئەکادیمى دیاریکراوە، کە دەکاتە (18) مانگ”.

عەباس ئەکرەم راشیگەیاند “سەرجەم ئەو خوێندکارانەى لەماوەى ساڵى (2017) بۆ درێژەدان بە خوێندنى باڵا / دبلۆمى باڵا،ماستەر و دکتۆرا سەردانى دەرەوەى وڵاتیان کردوە ئەم بڕیارەى وەزارەت بەسەریاندا جێبەجێ دەکرێت، بە پێچەوانەوە کەمتر لەو ماوە دیاریکراوانە، ئەوا یەکسانکردنى بڕوانامەکانیان بۆ ناکرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com