نوچەنێت
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئیدانەی هێرشە تیرۆرستییه‌كانى تاران ده‌كات و رایدەگەیەنێت، له ریزى پێشه‌وه‌ى جه‌نگى دژى تیرۆرداین و یاده‌وه‌ری تاڵمان له‌گه‌ڵ تاوان و كرده‌وه‌كانى تیرۆریستان‌دا هه‌یه.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا بۆ هێرشەکەی ئەمڕۆی تاران، کە بووە هۆی کوژرانی 12 کەس و برینداربوونی 42 کەسی دیکە رایگەیاند: له هه‌ر كات و شوێنێكدا تیرۆریستان بۆیان بكرێت و فرسه‌ت بهێنن ده‌ست له تاوان و كار و كرده‌وه‌ى تیرۆریستى ناپارێزن و هیچ وڵات و ئایین و مه‌زهه‌ب و بڕوایه‌ك ناناسن.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
به تووندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆرسیانه ده‌كه‌ین، كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له تاران كرانه سه‌ر په‌رله‌مانى ئێران و مه‌زارگه‌ى ئیمام خومه‌ینى.
ئێمه له هه‌رێمى كوردستان، كه له ڕیزى پێشه‌وه‌ى جه‌نگى دژى تیرۆرداین و یاده‌وه‌ریى تاڵمان له‌گه‌ڵ تاوان و كرده‌وه‌كانى تیرۆرستاندا هه‌یه، باشتر له‌و ئازاره ده‌گه‌ین، بۆیه هاوده‌ردى و هاوخه‌می قووڵمان له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانیان و گه‌ل و كۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌رده‌بڕین و سه‌ره‌خۆشییان لێ ده‌كه‌ن، خواى گه‌وره گیانى قوربانییان به به‌هه‌شت شاد بكات و سه‌لامه‌تى بۆ برینداران بنێرێت.
له هه‌ر كات و شوێنێكدا تیرۆرستان بۆیان بكرێت و فرسه‌ت بهێنن، ده‌ست له تاوان و كار و كرده‌وه‌ى تیرۆرستى ناپارێزن و هیچ وڵات و ئایین و مه‌زهه‌ب و بڕوایه‌ك ناناسن، بۆیه له كاتێكدا كار و تاوانه‌كانیان روو له فراوانبوونه، ئه‌ركێكى هه‌نووكه‌یی مرۆیى و پێویستییه‌كى نێوده‌وڵه‌تییه، كه رێكارى توندتر بگیرێته به‌ر و هه‌ماهه‌نگى زیاتر له هه‌موو ئاستێكدا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ڕووبه‌ڕووى بیر و كرده‌وه‌كانى تیرۆرستان ببینه‌وه.
سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مى و پشتگیریمان بۆ كۆمارى ئیسلامی ئێران و خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانییان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
7-6-2017