نوچەنێت
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم لەگەڵ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هندستان بۆ كاروباری ئابووری کۆبووەوە و هەردوولا جەختیان لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی نێوانیان کردەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7-6-2017 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ئه‌ممار شینا، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هندستان بۆ كاروباری ئابووری و شاندێكی یاوه‌ری كرد، كه له باڵیۆزی هیندستان له به‌غدا و كونسوڵی هیندستان له هه‌رێمی كوردستان پێكهاتبوو.
ئه‌ممار شینا خۆشحاڵی خۆی به یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوە، هەروەها سوپاسی خه‌ڵك و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد، بۆ ئه‌و مامه‌ڵه باشه‌ی له‌گه‌ڵ كاسبكار و كرێكاره هیندییه‌كان هه‌یانه، كه ساڵانێكه له هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاوازه‌كاندا كار ده‌كه‌ن و هه‌موو هاوكاری و ئاسانكارییه‌كیان پێشكه‌ش كراوه، هەروەها رۆڵی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان بەرزنرخاند.
ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌یشی بۆ هاهوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وەدا، كه ئه‌وان ئاماده‌ن كه‌رتی تایبه‌تی وڵاته‌كه‌یان هان بده‌ن له هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و خولی مه‌شق و راهێنان له بواره جیاوازه‌كاندا بۆ كادیر و كارمه‌ندانی حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌نه‌وه.
لایخۆشیەوە سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، وێڕای سوپاس کردنی سەردانەکەی، ئاماده‌یی حكومه‌تی هه‌رێمی بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هیندستان ده‌ربڕی، به‌تایبه‌ت له بواری كردنه‌وه‌ی خولی مه‌شق و راهێنان بۆ كادیر و كارمه‌ندانی حكومه‌تی هه‌رێم له بواره جیاوازه‌كاندا و سوودوه‌رگرتن له پسپۆڕییه‌كانیان.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه و ره‌وشی ناوچه‌كه، هەروەها باسكردنی پرۆسه‌ی سیاسی له ناوچه‌كه‌دا، به‌گشتی و ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا سه‌باره‌ت به چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به بارودۆخی ناوچه‌كه له هه‌موو روویه‌كه‌وه، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەبووە.