تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، گۆران كاتێك به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كات ئه‌گه‌ر بزانێت ئه‌نجامی ده‌بێت. ده‌شڵێت “ئه‌م كۆبونه‌وانه هیچ ئه‌نجامێكی نابێت”.
دوێنێ سێشه‌ممه 6/6/2017 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان بانگهێشتی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد، بۆ كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی لایه‌نه‌كان، بۆ تاوتویكرنی گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و پرسی ریفراندۆم هه‌ندێ پرسی دیكه‌ی تر، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی گۆران و كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی، بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كرد.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، بێستون فایه‌ق، په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی به‌شداری نه‌كردنی حزبه‌كه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كانی لایه‌نه سیاسییه‌كاندا رایگه‌یاند: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌م كۆبوونه‌وانه به بێ ئه‌نجام ده‌زانێ، بۆیه به‌شداریان تێدا ناكات و تێبینی له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی بارزانی هه‌یه و پێی وایه، بارزانی واده یاساییه‌كه‌ی ته‌واوبووه و ناتوانێ وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم، مامه‌ڵه بكات، بۆیه به‌شداری نه‌كرد.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی تا كه‌ی گۆڕان به‌رده‌وام ده‌بێت له بایكۆتكردنی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان، كه ماوه‌یه‌كی كه‌م ماوه واده‌ی یاسای سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش ته‌واوبێت بیستون فایه‌ق گوتی، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه ئاوا به‌رده‌وام بێت، ده‌بێ هه‌ڵبژاردن بكرێت، یان به دوای رێگه چاره‌ی دیكه‌دا بگه‌ڕێین بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه چه‌قبه‌ستووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دیار نییه هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت یان نا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌م دۆخه‌وه هه‌ڵبژاردنیش بكرێت، هیچ نرخێكی نییه، كه په‌رله‌مان ئاوا بچوك سه‌یر بكرێت.
بیستون فایه‌ق ده‌شڵێت، هه‌ڵویستی گۆڕان له كاتی خۆیدا راده‌گه‌یه‌نین بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كان، كاتێك ده‌بێت كه‌سێك وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌رسومی هه‌رێمی ده‌ربكات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان، جارێ قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ناكه‌ین تا كاتی خۆی.