نوچەنێت-رووداو
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دوێنی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا رایگەیاند، رێككه‌وتنی رۆسنەفت له به‌رژەوه‌ندیى ئابوورى و سیاسیى هەرێمی کوردستانە. دەشڵێت “په‌رله‌مانى كوردستان به‌پێى یاسا ده‌سه‌ڵاتى به ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمی نه‌وت و گاز داوه، ئه‌و جۆره رێككه‌وتنانه واژۆبكات”.
رۆژی سێشه‌ممه 6-6-2017 به سه‌رۆكایه‌تى نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه.
بە گوێرەی راپۆرتی سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به سه‌ردانى هه‌فته‌ى رابردووى شاندى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ رووسیا و به‌شداریكردنى له كۆڕبه‌ندى ئابووریى سان پترسبۆرگ، هەروەها سه‌رۆكوه‌زیران پوخته‌یه‌كى لەبارەی سەردانەکە پێشكه‌ش كرد و رایگەیاندووە، شاندی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ساڵی دووه‌م له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمیى روسیا به‌شداریی له کۆڕبه‌ندی ئابووریی سان پترسبۆرگ كردووە.
لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکان لەگەڵ سەرۆکی روسیا و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، نێچیرڤان بارزانى رایگەیاندووە، لە رووی سیاسیه‌وه له کۆبوونه‌وه‌کاندا باسیان له‌و کێشه و ئاسته‌نگانه کردووه، که رووبه‌ڕووی هه‌رێمی کوردستان بوونه‌ته‌وه، به تایبه‌تیش شه‌ڕی داعش و ئه‌و گرفتانه‌ی به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه سه‌ریانهه‌ڵداوه.
نێچیرڤان بارزانى راشیگەیاندووە، به گرنگییه‌وه ده‌ڕواننه په‌یوه‌ندیی سیاسی و ئابووری و کولتووری له‌گه‌ڵ روسیا، که په‌یوه‌ندی مێژوویین، بۆیه هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه زیاتر گه‌شه به‌م په‌یوه‌ندیانه بدات تاوەکو گشت بواره‌کان بگرێته‌وه، چونكه “روسیا هێزێکی سیاسی و ئابووری جیهانییه و هه‌بوونی په‌یوه‌ندی پته‌و له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته‌دا، له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا دایه”.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە باره‌ى رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى رۆسنه‌فتی روسی رایگەیاندووە، به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتنه سه‌ره‌تاییه كه نزیكه‌ى سێ بۆ چوار مانگى گفتوگۆى پێویسته تاکو ببێته رێككه‌وتنى كۆتایى، كۆمپانیاى رۆسنه‌فتى رووسى كه له 50%ی هی حكومه‌تى روسیایه، وه‌به‌رهێنان له بوارى وزه‌دا له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و به‌پێى یاساكانى هه‌رێمى كوردستان، حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاتى واژۆکردنی ئه‌م ڕێككه‌وتنانه‌ى هه‌یه.
نێچیرڤان بارزانى دووپاتیكردووەتەوە، ئه‌و جۆره رێككه‌وتنانه لەڕووى ئابوورى و سیاسییه‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان سوودى ده‌بێت، دواى ئه‌و سێ ساڵه سه‌خته‌ى رابردووش متمانه به بازاڕى كوردستان دروستده‌كاته‌وه.
له‌باره‌ى خاڵه‌كانى رێككه‌وتنه‌که‌وه، نێچیرڤان بارزانى دەڵێت، رێککەوتنەکە سێ خاڵى سه‌ره‌كییە، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كۆمپانیاى رۆسنه‌فت له كۆى ئه‌و 22 بلۆكه نه‌وتییه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆنفرانسى ساڵى رابردووی له‌نده‌ندا رایگه‌یاند، له پێنج بلۆكدا وه‌به‌رهێنان ده‌كات. دووه‌میان كۆمپانیاكه بۆریى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان په‌ره‌پێده‌دات تاكو بتوانێت تواناى ناردنى نه‌وت له 700 هه‌زار به‌رمیله‌وه بۆ زیاتر به‌زربكاته‌وه، خاڵى سێیه‌میشى ئه‌وه‌یه كه خۆى نه‌وته‌كه ده‌كڕێت و بۆ پاڵاوگه‌كانى له ئه‌ڵمانیا ده‌گوازێته‌وه.
لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی رێککەوتنەکەی رۆسنەفت، قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێمی کوردستان جه‌ختیکردووەتەوە، “رێككه‌وتنه‌كه كارێكى باشه و له به‌رژوه‌ندیى ئابوورى و سیاسیى هه‌رێمى كوردستاندایه”.
قوباد تاڵه‌بانى راشیگەیاندووە “په‌رله‌مانى كوردستان خۆى به‌پێى یاسا ده‌سه‌ڵاتى به ئه‌نجوومه‌نى هه‌رێمیى نه‌وت و گاز داوه ئه‌م جۆره رێككه‌وتنانه ئیمزا بكات و دوایین بڕیار له‌باره‌ى په‌سندكردنیانه‌وه بدات”.
له‌سه‌ر داواى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران راپۆرتێكى یاسایى سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاته‌كانى ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى بۆ كاروبارى نه‌وت و گاز خستووەته‌ڕوو، له‌به‌ر ڕۆشناییى یاساى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان ژماره 22 ساڵى 2007، به تایبه‌تیش مادده‌ى پێنجه‌م له یاساكه كه ده‌سه‌ڵاتى ره‌زامه‌ندى بۆ گرێبه‌سته‌كانى تایبه‌ت به پرۆسه‌كانى نه‌وت و گاز و گرێبه‌ستى هاوبه‌شى له به‌رهه‌مهێنانى به (ئه‌نجوومه‌نى هه‌رێمى بۆ كاروبارى نه‌وت وگاز) به‌خشیوه، سه‌ره‌ڕاى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجوومه‌نى هه‌رێمى بۆ دانانى پرنسیپه گشتییه‌كانى سیاسه‌تى نه‌وت و پلانى به‌دواداگه‌ڕان و په‌ره‌پێدانى كێڵگه‌كانى نه‌وت و گاز.
لە راپۆرتەکەی سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا هاتووە “لە مادده‌ى شه‌شه‌مى یاساكه ده‌سه‌ڵاتى به وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌كان داوه، بۆ گفتوگۆكردن و ئه‌نجامدانى رێكکه‌وتنامه‌كان و جێبه‌جێكردنى هه‌موو مۆڵه‌ته‌كان و گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان”.