بارزانی لە گەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کۆدەبێتەوە

0

نوچەنێت
ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان رایدەگەیەنێت، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حزبە سیاسییەكانی كوردستان كۆدەبێتەوە ‌و پرسی گشتپرسی یەكێك دەبێت لە تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەكە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حزبە سیاسییەكانی كوردستان کاتژمێر 2:30 خولەکی پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 7-6-2017 لە پیرمام دەبێت.

سەعد خالید، ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، کە لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە داوەتکراوە، بە (رووداو)ی راگەیاند، رۆژی چوارشەممە 7-6-2017 مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پیرمام لەگەڵ سەرجەم حزبە كوردستانییەكانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە. گوتیشی “ئەوەندەی بە ئێمە گوتراوە تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە، زیاتر گفتوگۆكردن دەبێت لەسەر پرسی گشتپرسی”.

ئەو ئەندامەی دەستەی سەرۆكایەتی حزبی زەحمەتكێشان ئەوەی خستەڕوو، کە پێدەچێت تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە باسكردن بێت لەو سەردانانەی لە ماوەی رابردوو سەرۆكی هەرێمی كودستان بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان كردوونی. دەشڵێت “هەرێمی كوردستان ‌و ناوچەكە بە قۆناخێكی  هەستیاردا تێدەپەڕێ‌، بۆیە كۆبوونەوەی لەو جۆرە بۆ ئێستای هەرێمی كوردستان زۆر پێویستە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com