نوچه‌نێت – تۆڕی هه‌واڵی عێراق
موحسین سه‌عدون، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی كوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق، رۆژی دووشه‌ممه جه‌ختی كرده‌وه، په‌یوه‌ندی نێوان روسیا و هه‌رێمی كوردستان پێویست و سودبه‌خشه. گوتیشی، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دوای شكستی خۆی و په‌كخستنی كاری په‌رله‌مانی له هه‌رێمی كوردستان، ئیستا هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌ر هه‌نگاوێكی سه‌ركه‌وتووانه‌ی لایه‌نه كوردستانیه‌كان.
سه‌عدون له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی “پته‌و كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان روسیا و هه‌رێمی كوردستان، جا چ له‌سه‌ر ئاستی بازرگانی و بانكی بێت، یان پڕۆژه‌كانی وزه بێت له نێوان هه‌ردوولا، كارێكی پێویست و سودبه‌خشه”. ئه‌وه‌شی گوت “حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌میشه هه‌وڵده‌دات په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی جیهاندا به‌هێز بكات، په‌یوه‌ندیشی له‌گه‌ڵ روسیا پێویست به گومان و لێكدانه‌وه‌ی جۆراوجۆر ناكات، په‌یوه‌ندییه‌كی ئاساییه و هیچی دیكه”.
سه‌عدون هه‌روه‌ها گوتی “بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هۆكاری په‌كخستنی په‌رله‌مانی كوردستان بوو، دوای شكستهێنانی له به‌ده‌ستهێنانی هاوسۆزی و رای گشتی گه‌لی كورد، ئێستا هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌ر هه‌نگاوێكی سه‌ركه‌وتوو، كه ده‌یهاوێین”. ئاماژه‌شی به‌وه كرد “ئه‌وه‌ی نوێنه‌رانی گۆڕان ده‌یڵێن، هیچ كاریگه‌رییه‌كی بۆسه‌ر گه‌لی كورد نییه”.