نوچەنێت-رووداو
لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیرا بە سەر 42 بارهەڵگری بەنزینی ئێرانی، بەنزینەکە لە پشکنین دەرنەچووە و ماددەی بێنزی 11 و 12ـیە. بەپێی ستاندەردەکان دەبێ بێنزەکەی لە یەک کەمتر بێت. باس لەوە دەکرێت، کە “به بۆن كردن و دواتر سووتاندنى به‌نزينه‌كه، شێرپه‌نجه له هه‌وادا بڵاوده‌بێته‌وه”.
ئەو بارهەڵگرانە هەر یەکێکیان 36 هەزار لیتر بەنزینی پێبوە و لە سنووری باشماخەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، لە پشکنینی باشماخدا دەرچوون، دواتر بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزا‌کان گومانی لە کوالێتی بەنزیکە کردووە، لە رێگەی تانجەڕۆ – سلێمانی پشکنینی دووبارە بۆ کاروانەکان کراوەتەوە، زانراوە بەنزینەکە ژەهراوییە.
به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گومرگى باشماخ سه‌ريان سوڕماوه، کە چۆن ئه‌و دوو ئه‌نجامه جياوازن، له تاقيگه‌كه‌ى باشماخ بێنزى به‌نزينه‌كه 0.3 بووه، كه به‌پێى ستانده‌ر ده‌بێت له خوارى يه‌كه‌وه بێت، به‌ڵام له سلێمانى بێنزه‌كه‌ى 11 بووه، كه به بۆنكردن و دواتر سووتاندنى به‌نزينه‌كه شێرپه‌نجه له هه‌وادا بڵاوده‌بێته‌وه.
شاخه‌وان ئه‌بوبه‌كر، به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگى باشماخ بە (رووداو)ی راگەیاند “فه‌رمانبه‌رى گومرگ به هيچ شێوه‌يه‌ك تاقیكردنه‌وه بۆ هيچ شتێك ناكات، ئێمه ته‌نها يه‌ك شتمان له‌سه‌ره، هه‌ر بابه‌تێك، كه دێته ناو باشماخ ئێمه ئاڕاسته‌ى تاقيگه‌ى فه‌رمى خۆى ده‌كه‌ين، ئه‌وان له دواى ئه‌وه‌ى پشكنينى بۆ ده‌كه‌ن به نووسراوى فه‌رمى ئێمه ئاگادارده‌كه‌نه‌وه له گونجان يان نه‌گونجانى بابه‌ته‌كه”.
ته‌نكه‌ره‌كان له كۆمارى ئيسلامى ئێرانه‌وه هاتوون و هه‌ريه‌كه‌يان 36 هه‌زار ليتر به‌نزينيان پێبووه، ئێستا له تانجه‌ڕۆ و گۆڕه‌پانى گومرگى سلێمانى ده‌ستيان به‌سه‌ردا گيراوه.
محه‌مه‌د حه‌سيب، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى نه‌وت و كانزاكانى سلێمانى بە (رووداو)ی راگەیاند “وه‌ڵامى جياواز له‌سه‌ر ئه‌وه دروستده‌بێت، ئێمه ئامێره‌كانمان پێويستى به ئيدامه‌يه‌كى به‌رده‌وام هه‌يه، ئه‌وانه سه‌ياره‌ى گه‌ڕۆكن و تووشى ئه‌و حاڵه‌ته ده‌بن، ئه‌و رۆژه‌ى پشكنين بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵه ته‌نكه‌ره كراوه فه‌رمانبه‌ره‌كانمان بارى ته‌ندروستیيان تێكچووه و هه‌ناسه‌يان تووند بووه و بارى ده‌روونيان تێكچووه و رشاونه‌ته‌وه”.
به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ ليژنه‌يه‌كى بۆ لێكۆڵينه‌وه دروستكردووه و سه‌رقاڵى به‌دواداچوونن.
ئه‌زوه‌ر مه‌حموود، به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ بە (رووداو)ی راگەیاند “ئيشه‌كانيان تاوه‌كو ئێستا گلله‌ى له‌سه‌ر نه‌بووه، ئه‌م تاقيگه‌يه به رێكوپێكى ئيشى خۆى كردووه و هيچ كێشه‌يه‌كى نه‌بووه، ئه‌گه‌ر ساخ بێته‌وه خه‌ڵه‌کە‌كه له هه‌ر كه‌سێك يان هه‌ر به‌شێكدايه ئێمه ده‌يده‌ينه دادگا”.