تایبه‌ت: نوچه‌نیت
قائمقامی سه‌یدسادق رایده‌گه‌یه‌نێت، شەش ئەندامی خێزانێک، کە دانیشتووی قەزای سەیدسادقن لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی نێوان هەولێر – کەرکوک گیانیان لەدەستدا.
له لیدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت دیاری ڕه‌فیق، قائمقامی قه‌زایی سه‌یدسادق، سه‌ر به پاریزگای سلیمانی ڕایگه‌یاند: به‌یانی ئەمڕۆ دوو شه‌ممه 5/6/2017 لەسەر ڕێگەی نێوان هەولێر- کەرکوک، بارهەڵگرێک کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستدا و سێ ئۆتۆمبێلی دیکەی کرد بە ژێرەوە و بەوهۆیەشەوە شەش ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
دیاری ڕه‌فیق دەڵێت، ئەو کەسانەش، کە ئەندامی ئەو خێزانە بوون و گیانیان لەدەستدا بریتیبوون لە “یوسف قادر، پیشەی کاسبە، سەبیحە سابیر، هاوسەری یوسف، خورشیدە ئەحمەد دایکی یوسف، هەر یەکە لە (ئەرینا و ئانیا و ئایدیا) كه هه‌رسیكیان كچن و منداڵەکانی یوسف قادرن”.
دیاری ره‌فیق ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، بڕیاره ئیواره‌ی ئه‌مڕۆ ،ته‌رمی ئه‌و شه‌ش هاوڵاتییه بگاته‌وه قه‌زایی سه‌یدسادق، هه‌ر ئه‌مڕۆش ته‌رمه‌كانیان به خاك بسپیردرێن.
قایمقامی سه‌یدسادق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌و پێیه‌ی روداوه‌كه قه‌زاو قه‌ده‌ر بووه، بریار نییه هیچ مه‌راسیمیكی فه‌رمی و ماته‌مینی گشتی له قه‌زاكه رابگه‌یه‌ندرێت، به‌ڵام وه‌ك قایمقامێك له به‌یاننامه‌یه‌كدا دلگرانی و پرسه‌ی خۆمان به‌و خانه‌واده به‌رێزه و خه‌لكی سه‌یدسادق راگه‌یاندووه و هاوبه‌شی خه‌میانین.



