نوچە.نێت
دوای تێپەر بونی ٣ مانگ بەسەر لەدایک بونی مناڵەکەی، نمایشکاری جل وبەرگی روسی ئیرینا شایک، جارێکی تر دەکەوێتە بەر فۆکسی کامێراکان.
ئیرینا، بەهۆی لەدایک بونی مناڵەکەیەوە، لەکارو چالاکیەکانی وەک نمایشکردنی جل وبەرگ دورکەوتبویەوە، بەڵام بەهۆی خولی ٧٠ هەمینی فێستیڤاڵی سینەمایی کان، جارێکی تر و دوای ٣ مانگ دەکەوێتە بەر چاوان.
لەلایەکی تر شایک، تەمەن ٣١ ساڵ، لە لۆس ئەنجلوس ، لەگەڵ مناڵەکەی دەبینرێت، بەڵام شایک روخساری منالەکەی لە کامێراکانی باباراتزی دەشارێتەوە بۆ ئەوەی وێنەی مناڵەکەی بڵاو نەبێتەوە.