نوچەنێت
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان، له په‌یامێكی هاو خەمیدا، هێرشه تیرۆرستییه‌كانی له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا ئیدانه‌دەکات و هیواى زووچاك بوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازێت.
شه‌وى رابردوو هێرشێکی تیرۆرستی كرایە سه‌ر له‌نده‌نى پایته‌ختى به‌ریتانیا و تیایدا ژماره‌ك له هاووڵاتی گیانی له ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش بریندار بوون.
ئەمڕۆ یەك شەممە 4-6-2017 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بەبۆنەی هێرشه تیرۆرستییه‌كانی دوێنێ شه‌وی له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیای بڵاوکردەوە و دەڵێت”به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆرستیانه ده‌كه‌ین كه شه‌وى ڕابردوو كرانه سه‌ر له‌نده‌نى پایته‌ختى به‌ریتانیا و تیایاندا ژماره‌ك له هاووڵاتیان گیانیان له ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش بریندار بوون”.
لەپەیامەکەشدا هاتووە”سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى قوربانیان و گه‌ل و حكوومه‌تى شانشینى یه‌كگرتوو ده‌كه‌ین، پشتیوان و هاوخه‌میانین، هیواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین”.