نوسینگەی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم وەڵای لوقمان فەیلی دەداتەوە

0

نوچەنێت
نوسینگەی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، وەڵامی باڵیۆزی پێشووی عێراق دەداتەوە، کە گوتبووی، ئیدارەی ئەمریکا دژایەتی خۆی بۆ گشتپرسی و سەربەخۆیی کوردستان بە مەسروور بارزانی راگەیاندووە. دەشڵێت ناوبراو بریکاری ئیدارەی ئەمریکا نییە، کە لە جیاتی ئەوان لێدوان بدات”.

لە راگەێیندراوێکدا، نوسینگەی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو لێدوانەی لوقمان فەیلی، باڵیۆزی پیشووی عێراق دەڵێت “ناوبراو بریکاری ئیدارەی ئەمریکا نییە، کە لە جیاتی ئەوان لێدوان بدات”.

نوسینگەی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش راشیگەیاندووە “بۆ رای گشتی رووندەکەینەوە، کە لە هەموو ئەو دانیشتنانەی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئیدارەی ئەمریکای هەبووە، ئەوەی بەدیکراوە پاڵپشتی و هاوسۆزیی لایەنی ئەمریکی بووە بۆ خواستەکانی گەلەکەمان، هەردوولاش جەختیان لەوە کردووەتەوە، کە هەموو پرس و کێشەکان بە لەیەکدی تێگەیشتن و بە شێوازی ئاشتییانە چارەسەر بکرێن”.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە “باڵیۆزی پێشووی عێراق نە بەشداری کۆبوونەوەکان بووە، نە ئاگاداری ناوەڕۆکی ئەو کۆبوونەوانە بووە، ناوبراو بریکاری ئیدارەی ئەمریکاش نییە، کە لە جیاتی ئەوان لێدوان بدات. بێگومان ئیدارەی ئەمەریکا کەناڵی خۆی هەیە هەڵوێستی فەرمی ئەو وڵاتە رابگەیەنێت، تاکو ئێستاش لێدوانی لەو چەشنە لەلایەن ئیدارەی ئەمەریکاوە رانەگەیێندراوە”.

نوسینگەی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا جەخت لە پرسی گشتپرسی و سەربەخۆیی دەکاتەوە و دەڵێت “بابەتی ریفراندۆم و پرسی سەربەخۆییش پەیوەندیی بە خواستی گەلەکەمانەوە هەیە، بڕیاردەری کۆتاییش لەم پرسەدا هەر هاوڵاتیانی کوردستانن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com