نوچەنێت
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایدەگەیەنێت، یەکێتی ناچێتە ژێر باری هیچ رێككه‌وتنێكەوە، كه زیانی هاوڵاتیانی كوردستانی تێدابێت و دەشڵێت “داوای روونکردنەوەیان لە قوباد تاڵەبانی کردووە سەبارەت بەو رێککەوتنە نەوتییەکەى هەرێم و روسیا”.
رۆژی هەینی 2-6-2017 له سان پترسبۆرگ، له نێوان وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیای روسنه‌فتی روسیادا به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران واژۆ کرا، بەمەبەستی زیاتر بوژاندنەوەی سێکتەرەکانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت لەبواری ئابووری و وەزە.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، لەبارەی رێککەوتنە نەوتیەکەی هەرێم و روسیا، بە میدیای حزبەکەی راگەیاند “لەسەر گرێبەستە نەوتییەکەی روسیا، پەیوەندییان بە قوباد تاڵەبانییەوە کردووە و پێی گوتوون، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی و فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه، ورده‌كاری ته‌واو ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌و گرێبه‌ست و رێككه‌وتنه نه‌وتییه‌ی كه‌له‌گه‌ڵ كۆمپانیای روسنەفتی روسیا ئەنجامدراوە روونکردنەوە دەدات”.
هەروەها گوتیشی، هەمیشە جەخت له‌سه‌ر شه‌فافییه‌ت ده‌كه‌نه‌وه له‌و گرێبه‌ستانه‌ی، كه حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێكدا ئه‌نجامی ده‌دات.
بێگەرد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکردووە، کە پاش گەڕانەوەی قوباد تاڵەبانی فراكسیۆنی یه‌كێتی هه‌ڵوێستی خۆی بۆ هاوڵاتیان رووندەکاتەوە و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی حزبەکەی راوێژیان كردووه.