نوچه‌نێت- شه‌فه‌ق نیوز
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی شه‌ممه 3-6-2017 جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی گشتپرسییه بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان. گوتیشی “حكومه‌تی ناوه‌ند ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی پێشێل كرد، كه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی موسڵ له‌گه‌ڵ هه‌رێم ئه‌نجامیدا”.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی له سانت پیته‌رسبۆرگی روسیا گوتی “بابه‌تی ئه‌نجامدانی گشتپرسی په‌یوه‌ندار نییه به لایه‌نێكی سیاسییه‌وه و به‌ڵكو په‌یوه‌سته به هه‌موو كوردێكی هه‌رێمی كوردستان”. گوتیشی “ئه‌م بابه‌ته گرنگه و ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی گشتپرسیه”.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه بارزانی له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا گوتی “به‌داخه‌وه حكومه‌تی به‌غدا ئه‌و رێكکه‌وتنه‌ی پێشێل كرد، كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كردبووی، به هاتنی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ناوچه‌ی شه‌نگال”.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی “ئێمه رێزی ئه‌و قوربانیانه ده‌گرین، كه حه‌شدی شه‌عبی داویه‌تی، به‌ڵام هه‌ڵوێستمان زۆر روونه و پێمانوایه به هیچ شێوه‌یه‌ك بوونی حه‌شدی شه‌عبی له نزیك شه‌نگال و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری نابێته هۆی سه‌قامگیری بۆی”. داواشی كرد له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی گفتوگۆ بكه‌ن، بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م بابه‌ته.