ئەمریکا، روسیا و ئۆردن سەبارەت بە دانانی ناوچەی ئارام لە سوریا کۆبوونەتەوە

0

نوچەنێت-دێبکا فایل

پێگەت دێبکا فایلی ئیسرائیل کۆبوونەوەیەکی ئەفسەرانی ئەمنی ئەمریکا، روسیا و ئۆردن، دەربارەی پێکهێنانی ناوچەی ئارام لە سوریا ئاشکرا دەکات.

دێبکا فایل لە هەواڵێدا و بە پشتبەستن بە سەرچاوە سەربازیەکانی خۆی رایگەیاندووە، کە ئەفسەرانی سەر بە ئەرکانی  ناوەندی فەرماندەیی ئەمریکا و روسیا، کە لە ئێستادا لە سوریا جێگیرن، لە دانیشتنێکی نهێنی لە عەمانی پایتەختی ئۆردن کۆبوونەتەوە و پرسی دانانی ناوچەی ئارامیان بە درێژایی سنوورەکانی باشوری سوریا لە گەڵ ئیسرائیل، ئۆردن و عێراق تاوتوێ کردووە.

بە گوتەی سەرچاوەەکانی پێگەی دێبکا فایل، وێڕای ئەفسەرانی ئەمریکی و روسی جێگیر لە سوریا، ژمارەیەک لە ئەفسەرانی ئۆردنیش بەشداری ئەم کۆبوونەوە داخراو و نهێنییە بوونە.

ئەم کۆبوونەوە دوای گفتوگۆکانی نیوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی روسیا و مەلەک عەبدوڵڵای پاشای ئۆردن پێکهاتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com