تایبه‌ت: نوچه‌نێت
ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆران رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشنیاری دروستكردنی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆی سلێمانی له‌ناو گۆران گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، ده‌شڵێت “هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆی سلێمانی پێشنیارێكی سه‌ركه‌وتوو نییه”.
به‌شیك له سه‌ركرده و هه‌ڵسوڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی گۆران له میدیا و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، پێشنیاری دروستكردنی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ له سلێمانی و كه‌ركوك ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و به‌شێكیان رایانگه‌یاندووه، له‌تكردنی هه‌رێمی كوردستان هێلی سوره و له‌گه‌ڵیدا نین، به‌ڵام ئه‌م پێشنیاره له‌لای به‌شێك له هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان هه‌ر ماوه‌ته‌وه، دوای كۆچی دوای نه‌وشیروان مسته‌فا، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان ئه‌م پیشنیاره دوپاتكرایه‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، عه‌بدوڵڵا كوێخا موباره‌ك، هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و هاوكات ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی ئەو حزبە، سه‌باره‌ت به پێشنیاره‌كان بۆ دروستكردنی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ له زۆنی نیلی-سه‌وز رایگه‌یاند: پێشنیاری دروستكردنی هه‌رێم له سلێمانی ئه‌گه‌ر بۆ راكردن بێت له ده‌سه‌لاتی پارتی ئه‌وا رۆشتنه به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی، كه پێموایه “یه‌كێتی له پارتی خراپتره”. بۆیه پێشنیاری دروستكردنی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ و له‌تكردنی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به پێشنیارێكی سه‌ركه‌وتوو نازانم.
عه‌بدوڵڵآی كوێخا موباره‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌م پێشنیاره له‌ناو گۆڕان ده‌كری گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام یه‌كێتی جورئه‌تی ئه‌وه ناكات گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكات، چونكه “به‌شێك له یه‌كێتی شه‌ریكن له‌گه‌ڵ پارتی و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌شیان جورئه‌تی وه‌ها بڕیارێكیان نییه”.