ئەردۆغان خۆشنووسێکی خەڵکی رانیە خەڵات دەکات

0

نوچەنێت-رووداو
لەلایەن سەرۆککۆماری تورکیاوە، خۆشنووسێکی شاری رانیە لە باشووری کوردستان سەر بە پارێزگای سلێمانی لە ئیستەنبوڵ خەڵاتکرا.

لە پێشبڕکێی (حلیەی شەریف) کە لە وڵاتی تورکیا بەڕێوەچوو، عەلی حەسەن زەمان، هاونیشتمانییەکی شاری رانیە لە باشووری کوردستان، سەرکەوتنی بەدەستهێنا و لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاوە خەڵاتکرا.

عەلی حەسەن زەمان، ساڵی 2016-ش لە پێشبڕکێی خۆشنووسی جیهانی (سەفیر)، کە لە نەجەف بەڕێوە چوو خەڵاتی یەکەمی وەرگرت.

عەلی حەسەن زەمان لەلایەن ئەردۆغانەوە خەڵاتکرا

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com