حکومەتی هەرێم و کۆمپانیای رۆزنەفت گرێبەستێکی 20 ساڵە واژۆ دەکەن

0

نوچەنێت-رووادو
گوتەبێژی کۆمپانیای رۆزنەفت ئاشکرای کردووە، کە ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ هەرێمی کوردستانیان واژۆکردووە، بۆ ماوەی 20 ساڵە و لەبواری بەدواداگەڕان، خزمەتگوزاری لۆجستی، بیناسازی، بازرگانی و سەرچاوەکانی وزەیە. دەشڵێت “لە کۆتایی ساڵدا ئاستی هەناردەکردنی نەوت بۆ یەک ملیۆن بەرمیل بەرزدەکاتەوە”.

ئەم قسانەی گوتەبێژەی کۆمپانیای رۆزنەفت دوای ئەوە دێت، کە کۆمپانیای رۆزنەفت و حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆڕبەندی ئابووری نێودەوڵەتی سان پترسبۆرگ، بەئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان زنجیرەیەک رێککەوتنیان لەبواری بەدواگەڕان، وەبەرهێنانی هایدرۆکاربۆن، بازرگانی و لۆجیستی بۆ فراوانکردنی هاوئاهەنگییەکانیان واژۆکرد.

میخائیل لیونتیف، گوتەبێژی کۆمپانیای رۆزنەفت بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی راگەیاندووە “کۆمپانیای رووسی زۆرنەفتیش هاتووەتە نێو ئەو رێککەوتنانە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا کراون، بۆ ماوەی 20 ساڵ رێککەوتنمان لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراقدا لەبواری گەڕان و خزمەتگوزاری لۆجستی، بیناسازی و بازرگانی و سەرچاوەکانی وزەدا واژۆکردووە”.

میخائیل لیونتیف گوتووشیەتی “رۆزنەوت لەتوانایدایە رۆژانە لەڕێگەی لولەی نەوتییەوە 700 هەزار بەرمیل هەناردە بکات. هەروەها لە کۆتایی ساڵدا ئاستی هەناردەکردنەکەی بۆ یەک ملیۆن بەرمیل بەرزدەکاتەوە”.

بەپێی راگەیەندراوێکی کۆمپانیای رۆزنەفت، هەروەها هەردوولا پابەندن بە کاراکردنی PSA واژۆکراوەکان وەک بەشێک لە کۆڕبەندەکە و بە رەچاوکردنی پێنج بلۆکی گرنگی جیۆلۆجی و، هەروەها چاوخستنەسەر ناوچەکانی دیکەی هاوئاهەنگی لە کاری بەدواگەڕان و بەرهەمهێنان لەنێویاندا بابەتی گاز. هاوکات بەڵگەنامە واژۆکراوەکان هاوئاهەنگی نێوان رۆزنەفت و کوردستانی عێراق بەهێزتر دەکەن، کە ئەو هاوئاهەنگییە لە شوباتی 2017 لە چوارچێوەی واژۆکردنی گرێبەستێکدا لەسەر کڕین و فرۆشتنی نەوتی خاو، لەماوەی نێوان ساڵانی 2017 بۆ 2019 دەستیپێکردووە.

رێککەوتنە نوێیەکەش وادەکات گفتوگۆ لەبارەی بەشداری تەواوی کۆمپانیاکە لە یەکێک لە هەرێمە هەرە گرنگەکانی پەرەدان بە بازاڕی وزەی جیهانی بکات، کە پێشبینی دەکرێت یەدەگی نەوتی کوردستان 45 ملیار بەرمیل و هەروەها گازیش 5.66 ترلیۆن مەتر سێجا بێت (بەپێی خەمڵاندنی وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان) ئەم رێککەوتنە دەبێتە هۆی وەبەرهێنانی زیاتری رۆز نەفت لە هەرێمی کوردستان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com