نێچیرڤان بارزانی و پوتین کۆبوونەوە

0

نوچەنێت-رووداو
ئەمڕۆ هەینی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا کۆبووەوە.

لە دوو رۆژی رابردوودا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی ئابووری لە رووسیا ئەنجامدا، وەک کۆبوونەوە لەگەڵ دوو کۆمپانیای گەورەی نەوتی ئەو وڵاتە وەک رۆزنەفت و گاز پرۆم، هەروەها سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری وزەی روسیا کۆبووەوە.

پێش کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی روسیا، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە وەزیری دەرەوەی روسیای گوت “چاومان لەوەیە پەیوەندییەکانمان فراوان بکەین، نەک تەنیا لە سێکتەری نەوت و گازدا، بەڵکو لە هەموو بوارەکانی دیکە، چەند کۆبوونەوەیەکی گرینگی ئابووریمان ئەنجامداوە. دەشمانەوێت، کە پەیوەندییەکی درێژخایەن درووستبکەین لەگەڵ ئێوە”.

نێچیرڤان بارزانی و ڤیلادیمیر پوتین

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری وزەی روسیا، داوایکرد پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتە تەنیا لە بواری وزە نەبێت و سێکتەرەکانی دیکەیش بگرێتەوە. سەرۆکوەزیران هەروەها داوایکرد، کۆمپانیا رووسییەکان بێنە‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌ بواره جیاوازه‌كاندا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.

ئەلێکساندەر نۆڤاک، وەزیری وزەی رووسیا لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی دووەم رۆژی کۆڕبەندی ئابووری جیهان لە سان پترسبۆرگ، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “ئێمە پەیوەندییەکی زۆر باشمان لەگەڵ کوردستان هەیە، دەمانەوێ ئەو پەیوەندییە گەشە پێبدەین، بەتایبەتی لەبواری وزەدا، زۆر کۆمپانیای رووسی کە ئێستا لەوێ کاردەکەن خواستیان هەیە بۆ گەشەپێدانی هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ کوردستان، وەکو گازپرۆم، رۆزنەفت، لۆکئۆیاڵ و کۆمپانیا دەرەکییەکانی دیکە”.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com