نوچەنێت-رووداو
کۆمپانیای رۆزنەفت و حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەک بەشێک لە کۆڕبەندی ئابووری نێودەوڵەتی سان پترسبۆرگ، زنجیرەیەک رێککەوتنیان بۆ فراوانکردنی هاوئاهەنگییەکانیان واژۆکرد، لەبواری بەدواگەڕان، وەبەرهێنانی هایدرۆکاربۆن، بازرگانی و هەروەها لۆجیستی.
بەپێی راگەیێندراوێکی رۆزنەفت، رێککەوتنەکان پێشکۆبوونەوەی ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن ئیگۆر سچین، بەڕێووەبەری جێبەجێکاری رۆزنەفت و دکتۆر ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆکراوە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، کە هەردوولا رێککەوتنێکی وەبەرهێنانیان واژۆکرد بۆ پەرەدان بە هاوئاهەنگییەکانیان بۆ دۆزینەوە و هەروەها وەبەرهێنان، رێککەوتن بۆ هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆری لە کوردستانی عێراق. هەروەها ئەنجامدانی چەند رێککەوتنێکی دیکەی وەبەرهێنانی هاوبەش.
رێککەوتنەکە مەرجە سەرەکییەکانی پرۆژەکەی خستووەتەڕوو بۆ دامەزراندنی پرۆژەیەکی هاوبەش بۆ جێبەجێکردنی گرێبەستەکان بۆ ماوەیەکی درێژخایەن، کە پەیوەندییان بە ژێرخانی ئابووری کوردستانەوە هەیە.
رۆزنەفت لە رێگەی سیستەمی گواستنەوەی هەرێمایەتی، 700 هەزار بەرمیل نەوتی لە رۆژێکدا بەدەستدەگات، بەپێی پلانەکەش بۆ کۆتایی ساڵی 2017 بەرزدەکرێتەوە بۆ یەک ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.