نوچەنێت-رووداو
تۆڕی میدیای رووداو بڵاوی کردەوە،کە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی روسیا، لە دووەم رۆژی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە سان پترسبۆرگ، کۆبوونەوە.
نیوەڕۆی رۆژی هەینی 2-6-2017 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا کۆبوونەوە.
لە دوو رۆژی رابردوودا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان چەندین دیدار و کۆبوونەوەی ئابووری لە روسیا ئەنجامدا ، وەک کۆبوونەوە لەگەڵ دوو کۆمپانیای گەورەی نەوتی ئەو وڵاتە وەک روسنەفت و گازپرۆم. هەروەها لەگەڵ وەزیری وزەی روسیا کۆبووەوە.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری وزەی روسیا، داوایکرد پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتە تەنیا لە بواری وزە نەبێت و سێکتەرەکانی دیکەیش بگرێتەوە. سەرۆکوەزیران هەروەها داوایکرد، کۆمپانیا روسییەکان بێنە ههرێمی كوردستان و له بواره جیاوازهكاندا وهبهرهێنان بكهن.