نوچەنێت
لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری وزەی روسیا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای‌کرد، پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتە تەنیا لە بواری وزە نەبێت و سێکتەرەکانی دیکەیش بگرێتەوە. هەروەها داوای‌کرد، کۆمپانیا روسیەکان بێنە هه‌رێمی كوردستان و له بواره جیاوازه‌كاندا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
له میانه‌ی به‌شداریكردنی له كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانی له شاری سان پترسبۆرگی روسیا، ئێواری رۆژی پێنجشه‌ممه 1-6-2017 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری، لەگەڵ ئه‌لكسه‌نده‌ر نۆڤاك وه‌زیری وزه‌ی رووسیا کۆبوونەوە.
بە گوێرەی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له دیدارەکەدا، كه بەرپرسانی کۆمپانیای گازپرۆم نەفتیش ئـامادەی بوون، وەزیری وزەی روسیا “خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه باشه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و رووسیا ده‌ربڕی به‌تایبه‌تی له بواری وزه‌دا”. ئەلکسەندەر نۆڤاک گوتی، حکومه‌تی روسیا هه‌وڵده‌دات كۆمپانیاكانی دیكه‌شیان هان بدات له هه‌رێمی كوردستان كار بكه‌ن و وه‌به‌رهێنان له بوای وزه‌دا ئه‌نجام بده‌ن و ئاماده‌یی خۆی بۆ پشتگیری سیاسی له‌و كۆمپانیایانه ده‌ربڕی.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لە دیدارەکەدا گوتی “سه‌رباری ئه‌و بارودۆخه سه‌خته‌ی هه‌رێمی كوردستان پێیدا تێپه‌ڕ بوو، كۆمپانیای گاز پرۆم له‌سه‌ركاره‌كانیان به‌رده‌وام بوون و به‌هۆیه‌وه بوون به هانده‌رێكی به‌هێز بۆ كۆمپانیاكانی دیكه‌ی روسی تا ئاره‌زووی خۆیان بۆ كاركردن له بواره جیاوازه‌كاندا له هه‌رێمی كوردستان نیشان بده‌ن، به‌تایبه‌تی له بواری وزه‌دا”. نێچیرڤان بارزانی، پاڵپشتیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر كۆمپانیایه‌ك نیشاندا، كه مه‌به‌ستیانه له هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ئاماژه‌ی به بارودۆخی سه‌ختی هه‌رێمی كوردستان کرد له چه‌ند ساڵی رابردوودا و گوتی “ئێستا نیشانه‌كان وا ده‌رده‌خه‌ن بارودۆخه‌كه به‌ره‌و باشتر ده‌چێت و ئه‌و كێشانه‌ی هه‌بوون به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌ڕۆن و به‌ره به‌ره هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه باره‌ی ئاسایی خۆی”.
سەرۆکوەزیرانی هەرێم به پێویستی زانی “په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و روسیا فراوانتر بكرێن، نه‌ك ته‌نیا له بواری وزه، به‌ڵكو كه‌رته‌كانی وه‌كو پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و ئه‌وانی دیكه‌ش بگرێته‌وه”. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به پێویستی زانی “حكومه‌تی روسیا كۆمپانیاكانی هان بدات له هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاوازه‌كاندا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن”.
بەپێی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا كۆبوونه‌وه و دیداری زیاتر له نێوان شاندی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیاكانی روسیدا ئه‌نجام بدرێت.