نوچەنێت-فۆریس
هەوڵەکانی ترەمپ بۆ دانانی ناوی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە لیستی تیرۆر، خاڵی وەرچەرخانێکە، کە پێشتر و بۆ ماوەی چەند ساڵێک، لقێکی سوپای پاسداران ناسراو بە سوپای قودس، لەم لیستەیە جێکرابووەوە. سوپای پاسداران سەرچڵی سەرەکییە و بە پێی لۆژیکی ئێستای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بەو هۆیەوە، کە ئێران لە ریزی یەکەمی وڵاتانی پشتیوانی لە تیرۆریزمدایە، سوپای پاسداران وەک هێزێکی ئەم رژێمە، دەبێ بخرێتە لیستەکەوە. ئیستا کاتی ئەوەیە، کە ئەم حەقێقەتە بکرێت بە سیاسەت و بڕیار. لە ئێستادا، کە ئەمریکا خەریکی هەڵسەنگاندن و تاوتوێ کردنی ئەم پرسەیە، سوپای پاسداران خەریکی بەزاندنی هێڵ و سنوورەکانە و بۆتە سەرئێشەیەکی گەورە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
هەر مانگی رابردوو بوو، کە موجاهدینی خەڵک، پێرستی 14 ناوەندی راهێنان و مەشقپێکردنی بە هێزە تیرۆرستییەکانی لە ناوخۆی ئێران بڵاو کردەوە، کە لە لایەن سوپای پاسدارانەوە ئاراستە دەکرێن. بە بەراورد لە گەڵ بزووتنەوەی ئازادیبەخشی فەلەستینی، کە کەمپەکانی مەشق و راهێنانی سەربازی لە ساڵەکانی 1960 و 1970 کردبووەوە، سوپایی پاسداران خاوەنی باشترین و تەیارتین ناوەند و فێرگە تیرۆرستییەکانە.
بەم پێشەکییەوە و لە وەها دۆخێکدا و بە پێی ئاماژەکان، سوپای پاسداران مەسەلەی مەشق و راهێنان پێکردنی تیرۆرستانی پەرەپێداوە. ئەم مەشق و راهێنانە بریتیە لە: ئایدیۆلۆژیای مەزهەبی، دروستکردنی بۆمب، راهێنان و تەقینەوەی خۆکوژی، تیرۆر، مرۆڤ رفاندن، ساپۆرتی دارایی، بازاڕی رەش، هەڵاتن لە چنگی یاسا، دروستکردنی رایەڵەکانی مۆبایل بە بێ ئەوەی کۆنتڕۆڵ و چاودێری بکرێن. سوپای پاسداران ئەو هێزەیە، کە زیاتر لە 15 ساڵ ئەزموونی شەڕەکانی زەمینی لە عێراق و لە دژی هێزەکانی ئەمریکا سوودی وەرگرتووە. وێڕای ئەوەی، کە هێزەکانی عێراق ئەوەی لە هێزەکانی ئەمریکا فێربوونە، بە زانیاری تەواوەوە رادەستی هێزەکانی سوپای پاسدارانیان کردووە.
بە پێچەوانەی ناوەندەکانی دیکەی راهێنان و فێرکردن، کە دوای تەواوکردنی قۆناغی خوێندن، کەسەکە بڕوانامەی خۆی وەرگرتووە و بە دوای ژیانی خۆی کەوتووە، قوتابیەکانی سوپای پاسداران بە شێوەیەکی دیکە دەجووڵێنەوە. دوای ئەوەی، کە قوتابی خوێندنەکەی تەواو کرد، وەک بەردەست لە بەردەوام خاوەنکارەکەیان، کە هەمان کۆماری ئیسلامی بێت، هەڵدەسووڕێن، یان ئەوەی، کە رەوانەی بەرەکانی شەڕ دەکرێن، یان دەکەونە ئامادەباشەوە، یان سەرلەنوێ مەشق و راهێنانیان پێ دەکرێ. تەنها مەرگە، کە وادەکات ئەم قوتابیانە لەم بازنەیە دووربخاتەوە.
مەیدانی کۆتایی شەڕەکە، شەڕ لە دژی رۆژئاوایە. ئەنجامدەران و هێزەکانی سوپای پاسداران، بە پێی پلانی پێشوەخت لە سەر سنوور و شوێنە جیاوازەکان جێگیر دەکرێن. هێرشەکانیان مەترسیدارتر و بەردەوامتر دەبێت و بەرەو ئاراستەیەک دەڕوات، کە لە یەک کاتی دیاریکراودا، چەند گروپ و دەستەیەک لە چەند لاوە پەلاماری ئامانجێکی دیاریکرا بدەن.
وەکو ئەفسەرێکی باڵای دژە تیرۆر لە ریزی هێزەکانی سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق رایگەیاندووە، تەکنۆلۆجی نوێی سوپای قودس و سوپای پاسداران و گواستنەوەیان بۆ لایەنەکانی شەڕی شیعە و سوننەم بینیوە. ئێران سیاسەتی “دوژمنی دوژمنەکەم، دۆستی منە” رەچاو دەکات.
لە سێبەری ئەم مەترسیانەدا، زۆر کەس ئەم پرسیارەیان لەلا دروستبووە، کە بۆچی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دانانی ناوی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆری خۆی بەدوا دەخات. مخابن، کە سەری مێژووی لیستی گروپە تیرۆرستییەکان دەکەین، بۆمان دەردەکەوی، کە ئەم لیستەیە زۆرتر کارتێکی سیاسییە تا ئەوەی، کە بکەوێتە خزمەت ئەمن و ئاسایشی ئەمریکاوە. نمونەی هەرەبەرچاو، هێزە یاخیبووەکانی جەیشولمەهدییە، کە لە ژێر فەرمان و دەسەڵاتی موقتەدا سەدردان. بەڵگەی زۆر لە بەردەستدایە، کە سەدان کەس لە هێزەکانی ئەمریکایان کوشتووە و سوێندیان خورادووە، کە کەسی زۆرتر بکوژن، بەڵام ناویان لە لیستی تیرۆردا نەهاتووە.
ئەمریکا کاتێک چالاکیە ئەتۆمیە و ژێربەژێرەکانی ئێرانی لا روون بووەوە، کە موجاهدینی خەڵک بە بەڵگەوە ئاشکرای کرد. لە جیانی ئەوەی رژێمی ئێران مەحکوم بکات، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتووێژ و دانوستانی لە گەڵ تاران کردە ئەولەوییەتی خۆی. بەرامبەر بەم بەڵێنەی ئێران، کە چالاکیە ئەتۆمیەکانی خۆی رابگرێت، ئیدارەی ئۆباما گەمارۆکانی سەر ئەم وڵاتەی هەڵوەشانەوە و 150 ملیار دۆلاری لە داراییە بلۆککراوەکانی رادەستی تاران کردەوە.
هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان بۆ ئێران، سەرکەوتنێکی سیاسی هەژمار دەکرێت. گوشارە نێوخۆییەکان کەمبووەوە و تاران باڵادەستی خۆی لە وتووێژەکانی لە گەڵ رۆژائاوا نیشان دا. ئێران دوای رێککەوتنە ئەتۆمیەکە، دەستی بە بودجە و پارەیەکی ئەوتۆ راگەیشت، کە لە چەشنی سووتەمەنی، توانی تەندووری شەڕ لە یەمەن و سوریا گەرمتر رابگرێت.
رێکخراوە تیرۆرستییەکان، وەک مەبدەئێک لە هەر کات و سات و شوێنێک، کە پێیان باس بێت، هێرش و پەلاماری خۆیان دەدەن. وەکو ئامانجی ئەم هێرشانە، دەبێ ئاست و توانای بەرگری لە خۆمان ببەینە سەر. هەر وەک چۆن ئەزموونی ئیدارەی ئۆباما نیشانی دا، ئیهمال و پشتگوێ خستنی گروپە تیرۆرستییەکانی وەک داعش، تەنها دەبێتە هۆی کەڵەكە بوونی کێشە و گرفتەکان. کاتی ئەوە هاتووە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، سوپای پاسداران بخاتە ریزی گروپە تیرۆرستییەکانەوە.