نوچەنێت
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە یادی 42 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ جێگری یەکەمی سكرتێری گشتی یەكێتی ئەنجام دەدات و پیرۆزبایی لێدەکات.
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا کە رۆژی پێنجشەممە 1-6-2017، ئەنجامدراوە، مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە بۆنەی 42ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان پیرۆزبایی لە سكرتێر و جێگرەكان و سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە کۆسرەت رەسول دەکات.
لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم ئاماژە بەوەکراوە، کە بارزانی جەختی لە رۆڵ و پێگەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە قۆناغە جیاجیاكانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان كردەووەتەوە و هیوای ئەوەی خواست، یەكێتی لە رۆڵی كارای خۆی لە پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و مسۆگەركردنی مافەكانی گەلی كوردستان بەردەوام بێت”.