
کۆبونەوەکەی نەجەف کۆتایی هات.. سه‌در: چاره‌سه‌ری پرۆسه‌ی سیاسی عیراق یه‌ك هه‌نگاوی ماوه
نوچەنێت. خه‌ندان
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عیراق (جگه له‌لیسته‌كه‌ی مالیكی) له‌ماڵی موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در، كۆتایی پێهات، لای خۆیه‌وه موقته‌دا سه‌در ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، گه‌یشتووینه‌ته دوایین هێڵه‌كانی دانانی چاره‌سه‌رێك بۆ بارودۆخی ئاڵۆزی عیراق و وتی: “چاره‌سه‌ری پرۆسه‌ی سیاسی عیراق یه‌ك هه‌نگاوی ماوه”.
سه‌در ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی روونتر باس نه‌كرد، ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد؛ سه‌رانی لیسته‌كه‌ی مالیكی ئاماده نه‌بوون، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بانگشێت نه‌كراوون، وتیشی: “مادام من هه‌م، ترستان له‌پرۆسه‌ی سیاسی عیراق نه‌بێت”.
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه سه‌ركرده‌كانی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان و عیراقییه ئاماده‌ی بوون، سه‌در ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، گه‌یشتوونه‌ته چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ ته‌نگژه‌ی سیاسی عیراق و ته‌نیا هێڵه كۆتاییه‌كانی ماوه، وتیشی: “كۆبوونه‌وه‌كه درێژكراوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێره”.
سه‌در ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، نامه‌كه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتمانی دیراسه كراوه و كۆبوونه‌وه‌ی دیكه له‌وباره‌یه‌وه ده‌كه‌ین، كه داهاتووی پرۆسه‌ی سیاسی له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا دیاریده‌كه‌ین.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەریەك لە د. بەرهەم ساڵح‌و د. رۆژ نوری شاوەیس بە نوێنەرایەتی كورد لەگەڵ ئوسامە نوجێفی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە رێی فڕۆكەخانەی هەولێرەوە بەرەو شاری نەجەف بەڕێكەوتوون، ئەویش بەمەبستی بەشداریكردن لەو كۆبوونەوەیەی كە بڕیارە لە ماڵی موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر بەڕێوەبچێت.
ئەو كۆبوونەوەیە تەواوكەری كۆبوونەوە پێنجقۆڵییەكەی مانگی رابردووی شاری هەولێر دەبێت.
رۆژی 28ی نیسانی رابردوو بە سەرپەرشتی مام جەلال سەرۆك كۆماری عیراق، مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر، ئەیاد عەلاوی سەرۆكی عیراقییەو ئوسامە نوجێفی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، سەبارەت بە قەیرانە سیاسییەكەی وڵات لەشاری هەولێر كۆبوونەوە.
لەو كۆبوونەوەیەدا كە دواتر بە كۆبوونەوە پێنجقۆڵییەكە ناسرا، بڕیاردرا كۆمەڵێك خاڵی پەیوەست بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری‌و چاكسازیكردن لە شێوازی حوكمڕانی‌و پابەندبوون بە رێككەوتننامەكانی نێوان هێزە سیاسییەكان، درا.
دواتریش ئەو داواكارییانە لەرێی نامەیەكەوە داواكارییەكان گەیەندرانە هاوپەیمانی نیشتیمانی بۆئەویە لەماویە 15 رۆژدا جێبەجێیان بكات، بەوپێیەی نوری مالیكی سەرۆك وەزیران كاندیدی ئەو هاوپەیمانێتییە بووە.
رۆژی پێنجشەممەی رابردووش 17ی ئایار، دوا رۆژی مۆڵەتە 15رۆژییەكە بوو، بەڵام هیچ هەڵوێستێكی رەسمی لەبارەی هەڵوێستی هاوپەیمانی نیشتیمانییەوە رانەگەیەندراوە.