تایبه‌ت: نوچه‌نێت
ئەندامێکی کوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، یەکگرتووی و یه‌كرزی خه‌ڵك و لایه‌نه كوردستانییه‌كان باشترین وه‌ڵامە بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی مالیكی و هاوشیوه‌كانی. دەشڵێت “هه‌ڕه‌شه‌كانی مالیكی تازه نین”.
دوێنێ سێشه‌ممه 30/5/2017 نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و جێگری سەرۆکۆماری عێراق، به ڕۆژنامه‌یه‌كی لوبنانی راگه‌یاند، پێویسته رێگری بكه‌ین له ئه‌نجامدانی گشتپرسی له كه‌ركوك. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، کە ئه‌گه‌ر پێویستی كرد هێز به‌كاربهێنێ. له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا وه‌ڵامی مالیكی دایه‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، زانا رۆستای، ئەندام په‌رله‌مانی عێراق لە فراکسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان، له سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهینانی هێز له‌لایه‌ن مالیكییه‌وه دژی کورد، رایگه‌یاند: هه‌ڕه‌شه‌كانی مالیكی تازه نین، مالیكی هه‌میشه دژی پڕۆژه‌ی فیدرالیه‌تی كورد بووه و له‌گه‌ڵ حكومه‌تێكی به‌هێزی ناوه‌ندی بووه، هاوشێوه‌ی حكومه‌ته‌كانی پێشووی عێراق. هه‌روه‌ها مالیكی نیازی تاكڕه‌وی و دیكتاتۆری له مێشكدایە.
زانا رۆستای ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، مالیكی هۆكاری بڕینی بودجه و قوتی خه‌ڵكی كوردستان بووه و ویستوویه‌تی له رێگەی فشاری ئابوری و داراییه‌وه ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان دابمركێنێته‌وه و بێ ئیراده‌یان بكات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێیوایە، کە یه‌گرتووی و یه‌كرزی خه‌ڵك و لایه‌نه كوردستانییه‌كان، به باشترین وه‌ڵامە بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی مالیكی و هاوشیوه‌كانی. ده‌ڵێت “هه‌تا له كوردستان یه‌كڕیزبین له به‌غداش یه‌كگرتووتر ده‌بین”.
رۆستایی گوتیشی، پێویسته له كوردستان كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و بگەین بەسازان، چونكه نه‌یارانی كورد له ئیستا و له مێژووشدا، هه‌میشه سوودیان له ناكۆكی و ململانێی هێزه كوردستانییه‌كان بینیوه.