نوچەنێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی هه‌ولێر لەبارەی دوورخستنەوەی مەلا نادر کانی کوردەیی، پێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگەوتی قادر خۆشناو روونکردنەوە دەدات و رایگەیاند “بەهۆی تەکفیرکردنی عه‌بدولڕه‌حمان سدیق لیژنه‌یه‌كی باڵا بڕیاری راگرتنی له پێشنوێژی و گوتارخوێنی داوه”.
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی هه‌ولێره‌وه سه‌باره‌ت به ووته‌كانی مه‌لا نادر كانى كوردەيى
له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا نادر كانی كورده‌یی له چه‌ند كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاندن گوتویه‌تی كه به فه‌رمانی به‌ڕێز وه‌زیری ئه‌وقاف له پێشنوێژی ته‌راویح دوورخراوه‌ته‌وه، لێره‌دا بۆ ڕای گشتی روون ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و قسانه‌ی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا نادر دوورن له راستییه‌وه، به‌داخه‌وه مامۆستایه‌كی ئایینی به‌ناوی ئێمه‌وه قسه ده‌كات، چونكه ئه‌سڵی بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه كه مامۆستا مه‌لا نادر له وتاری رۆژی هه‌ینی ته‌كفیری به‌ڕێز مامۆستا عه‌بدولڕه‌حمان سدیقی كردووه، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی پرنسیپه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و یاسا و ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافن، هه‌ر ئه‌وكات له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ لێكۆینه‌وه له‌گه‌ڵیدا بڕیاری ڕاگرتنی دراوه له پێشنوێژی و وتارخوێنی له‌م مزگه‌وته.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی هه‌ولێر
31/5/2017