
کورد‌و عێراقییە تەئکید لە هەڵوێستی پێشوویان دەکەنەوە، نوێنەرانی کورد بۆ کۆبونەوەکەی نەجەف دیاری کران
نوچەنێت
ئەمرۆ لە سەلاحەدین، مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نوجێفی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و، ئەیاد عەلاوی سەرۆکی لیستی عێراقییە کۆ بونەوە، هەردولا تەئکیدیان لە هەڵوێستی کۆبونەوە پێنج قۆڵییەکەی هەولێر کردەوەو نوێنەرانی کورد بۆ کۆبونەوەکەی نەجەف دیاری کران.
ئه‌مرۆ شه‌ممه مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازی لە ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئه‌لعیراقیه و ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و شاندێكی یاوه‌ریان کرد، بە ئامادەبوونی رۆژ نوری شاوه‌یس جێگری سه‌رۆك وه‌زیران عیراق و به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان و فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاری سازکرا بۆ قسەکردن له بارودۆخی ئێستای عێراق .
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، باسی کێشەسیاسییەکانی عێراقیان کرد‌و هەردوو لایەن ،تەئکیدیان له به‌رده‌وامی ئەو هەڵوێستەیان کردەوە کە لەکۆبونەوە پێنج قۆڵییەکەی هەولێر رایانگەیاند.
بۆ كۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی نه‌جه‌فیش، كه له سه‌ر بانگهێشت و سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی موقته‌دا سه‌در و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی لایه‌نه‌كانی ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی و لیستی ئه‌لعیراقیه و هاوپه‌یمانی كوردستانی ئه‌نجام ده‌درێ، بڕیاردرا شاندی هاوپه‌یمانی كوردستان بۆ نه‌جه‌ف پێك بێت لە ( د.رۆژ نوری شاوه‌یس ، د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح ، هوشیار زێباری ، د.فوئاد مه‌عسوم ) و بڕیاریشه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ڵوێستی نوێی لایه‌نه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مانگی رابردووی شاری هه‌ولێر پاش ته‌واوبوونی مۆڵه‌ته (15) رۆژیه‌كه تاوتوێبكرێ .