نوچه‌نێت- تۆڕی هه‌واڵی عێراق
حه‌شدی شه‌عبی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رۆژی دووشه‌ممه 29-5-2017 بڵاوی كرده‌وه، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، ئه‌ركی گرتنه‌وه‌ی سنوری نێوان عێراق و سوریای پێسپاردوین.
حه‌شدی شه‌عبی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند “ئه‌ركی داهاتووی حه‌شدی شه‌عبی گرتن و پاراستنی سنوری نێوان عێراق و سوریا ده‌بێت، له‌سه‌ر فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق”. گوتیشی “حه‌شدی شه‌عبی سه‌ركه‌وتوو بوون له برینی هه‌موو هاوكارییه‌كانی چه‌كدارانی داعش له میحوه‌ری رۆژئاوای موسڵ، له نزیك به‌عاج و ته‌له‌عفه‌ر و قه‌یره‌وان”.
ئه‌وه‌شی گوت “دۆسیه‌ی گرتنی سنور به‌شدار ده‌بێت له له‌ناوبردنی داعش له هه‌موو پارێزگاكانی عێراق”، جه‌ختیشی كرده‌وه “راوه‌دوونانی چه‌كدارانی داعش له‌ناو خاكی سوریادا له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه، دوای بڕیاری قاسم سوله‌یمانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ عه‌بادی دێت”.