بارزانی سەرەخۆشی لە شاڵاو عەلی عەسکەری دەکات

0

نوچەنێت

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، لە پەیامێكدا بەبۆنەی كۆچی دوایی شێخ رەئوف شێخ عەبدوڵڵا عەسكەری، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی شاڵاو عەلی عەسكەری و خانەوادە و كەسوكاریان دەكات.

دەقی پەیامی ھاوخەمی مەسعود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان:

بەڕێز کاک شاڵاو عەلی عەسکەری

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامی بەڕێزتان، شێخ رەئوف شێخ عەبدوڵڵا عەسکەری – مان پێگەیشت. پرسە و سەرخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و سەرجەم خزم و کەسوکارتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خوای گەورە داواکارم گیانی مامی کۆچکردووتان بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئارامی و دڵنەواییش بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

مسعود بارزانی

29ـی5ـی2017

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com