نوچه‌نێت- هه‌ولێر
لیوا قاره‌مان شێخ كه‌مال، جێگری سوپاسالاری مه‌شق و راهێنان و جوڵه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، رۆژی شه‌ممه 27-5-2017 رایگه‌یاند، واشنتۆن 200 ملیۆن دۆلار راسته‌وخۆ بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌نێرێت، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا.
كه‌مال له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی “ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕی 200 ملیۆن دۆلاری بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ته‌رخان كردووه، له‌سه‌ر شێوازی قه‌رزی درێژخایه‌ن، كه ده‌یدات به عێراق”. روونیشی كرده‌وه ” واشنتۆن بڕه پاره‌كه راسته‌وخۆ بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت و له قه‌رزه‌كانی به‌غدای ده‌بڕێت”.
هه‌روه‌ها گوتی ” 110 ملیۆن دۆلار له‌و بڕه پاره‌یه بۆ پڕچه‌ككردنی دوو لیوای پێشمه‌رگه ته‌رخان ده‌كرێت و 15 ملیۆن دۆلار بۆ سیستمی گه‌یاندن و په‌یوه‌ندی كردن، هه‌روه‌ها 10 ملیۆن دۆلار بۆ مه‌شق و راهێنان، هه‌روه‌ها به‌شێكیشی بۆ پێداویستیه‌كانی پڕچه‌ككردن و پێداویستی دیكه ته‌رخان ده‌كرێت”.
جێگه‌ی باسه ساڵی رابردوو ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕی 415 ملیۆن دۆلاری بۆ موچه و پێداویستیه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه خه‌رج كردووه.