نوچه‌نێت- ئه‌مڕۆی عێراق
مزاحم ئه‌لحویت، گوته‌بێژی هۆزه‌كانی نه‌ینه‌وا، رۆژی شه‌ممه به‌رپه‌رچی لێدوانه‌كانی فه‌واز جه‌ربای فه‌رمانده‌ی لیوای 53ی حه‌شدی شه‌عبی دایه‌وه، كه گوتبووی، ده‌بێت پێشمه‌رگه له ناحیه‌ی ره‌بیعه و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری بكشێته‌وه.
حویت له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند “وه‌ك هۆزه‌كانی نه‌ینه‌وا ده‌ڵێین ئه‌و ناوچانه‌ی پێشمه‌رگه پاڵه‌وانه‌كان رزگاریان كردووه و ده‌ریایه‌ك خوێنیان له‌پێناودا رشتووه، لێی ناچێته ده‌ره‌وه. هه‌روه‌ها هۆشداری ده‌ده‌ینه هه‌ر كه‌سێك، كه بیه‌وێت نزیك بێته‌وه لێیان و كاری نه‌شیاویان به‌رامبه‌ر بكات، وه‌ك داعش ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و به‌رپه‌رچ ده‌درێنه‌وه، ئه‌و ناوچانه بوونه ناوچه‌ی كوردستانی”.
هه‌روه‌ها گوتی “ئێمه وه‌ك هۆزه‌كانی نه‌ینه‌وا لیوایه‌كمان هه‌یه به ناوی لیوای جه‌زیره، كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه و له خه‌ڵكی هۆزه عه‌ره‌بیه‌كانی ناوچه‌كه پێكهاتووه، ئێمه پیمان وایه فه‌واز جه‌ربا له كوردستان زۆر رێزی لێ گیراوه له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی كوردستان هه‌یه”.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه هۆزه‌كانی نه‌ینه‌وا شانبه‌شانی پێشمه‌رگه له یه‌ك به‌ره‌دا به‌رگری له هه‌موو ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ن، كه له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه كۆنتڕۆڵ كرانه‌وه، به‌رپه‌رچی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌ده‌ینه‌وه، كه باسی ئه‌م ناوچه كوردستانیانه ده‌كه‌ن.
فه‌واز جه‌ربا، كه یه‌كێكه له شێخه‌كانی هۆزی شه‌مه‌ر، ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی رایگه‌یاند، رۆڵی پێشمه‌رگه له ناحیه‌ی ره‌بیعه كۆتایی هاتووه. ئاماژه‌شی به‌وه كرد، كه هۆزه‌كه‌ی ئه‌و ئێستا چوونه‌ته ناو حه‌شدی شه‌عبیه‌وه و ئاماده‌ن دۆسیه‌ی ئه‌منی ناوچه‌كه بگرنه ده‌ست.