
پزیشکە گەنجەکانی کوردستان هۆشداری دەدەنە حکومەت، ئەگەر داواکانیان جێبەجێ نەکەن رێگای تر دەگرنەبەر
نوچەنێت
پزیشکە گەنجەکانی کوردستان بەیننامەیەکی ناڕەزایی ئاراستەی هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی کوردستان دەکەن و چەند داواکارییەکیان راگەیاندووە، و هۆشداری دەدەن و دەڵێن” له ماوه‌یه‌كی دیاری كراودا به‌ده‌م داواكاریه‌كانمانه‌وه بێن، به‌رله‌وه‌ی بیر له ڕێوشوێنی تر بكه‌ینه‌وه كه كار له ته‌ندروستی هاوڵاتییان بكات”، هەر لەو بەیاننامەدا بیری ئەهێننەوە کە”ده‌مێكه ئه‌م داواكارییانه و چه‌ندین داواكاری ترمان خستۆته به‌رده‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه دواترینیان مانگرتنی هاوپیشه‌كانمان بوو له پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك، هه‌مو جارێك به‌هۆی هه‌ستیاری كاره‌كانمان و ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی هاوڵاتییان له‌پێش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆمانه‌وه له هه‌ڵوێستی توند خۆمان بواردوه، كه‌چی له‌بری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی جددی و فیعلی، به‌بیانوی جیاواز جیاواز, داواكارییه‌كانمان تاڕاده‌یه‌كی زۆر پشتگوێ خراوه”.
دەقی بەینامەکە
به‌یاننامه‌ی ناره‌زایی پزیشكان
به‌ڕێزان::
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان…
سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان…
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان… په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان…
به‌رێزان ئێمه وه‌ك پزیشكانی گه‌نج (نیشته‌جێی خولاو، پله‌به‌ند، پایه‌بڵند, پسپۆر) له هه‌رسێ پاریزگای (هه‌ولێر, سلێمانی , دهۆك), داوا له به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین له ماوه‌یه‌كی دیاری كراودا به‌ده‌م داواكاریه‌كانمانه‌وه بێن، به‌رله‌وه‌ی بیر له ڕێوشوێنی تر بكه‌ینه‌وه كه كار له ته‌ندروستی هاوڵاتییان بكات. ده‌مێكه ئه‌م داواكارییانه و چه‌ندین داواكاری ترمان خستۆته به‌رده‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه دواترینیان مانگرتنی هاوپیشه‌كانمان بوو له پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك، هه‌مو جارێك به‌هۆی هه‌ستیاری كاره‌كانمان و ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی هاوڵاتییان له‌پێش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆمانه‌وه له هه‌ڵوێستی توند خۆمان بواردوه، كه‌چی له‌بری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی جددی و فیعلی، به‌بیانوی جیاواز جیاواز, داواكارییه‌كانمان تاڕاده‌یه‌كی زۆر پشتگوێ خراوه ..
بۆیه له خواره‌وه كۆمه‌ڵێك داوكاری و پێشنیار ده‌خه‌ینه به‌رده‌م به‌ڕێزتان، به هیوای به‌دواداچون و پشتگیری و جێبه‌جێكردنی:
1.داواكارین مووچه و ده‌رماڵه‌ی پزیشكان زیاد بكرێت به جۆرێك لایه‌نی كه‌م له ئاست ئه‌رك و ماندووبونی پزیشكاندا بێت, ئه‌ویش به‌م رێگایانه‌ی خواره‌وه:
A. هاوتاكردنی ده‌رماڵه‌ی سه‌رجه‌م پزیشكانی كوردستان.
B. هاوتاكردنی ده‌رماڵه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵادا، چونكه هاوتاكردنی ده‌رماڵه‌مان هاندان و پشتگیریكردنی پزیشكانه بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به‌خزمه‌تیان بده‌ن له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا, و روو له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا نه‌كه‌ن.
C. چاككردنی ده‌رماڵه‌ی بروانامه‌كه‌مان, كه له یاسای مووچه‌ی عێراقیدا 75 % , به‌ڵام ئێستا 45 % سه‌رف ده‌كرێت.
D. گێڕانه‌وه‌وی ده‌رماڵه‌ی پزیشكانی نیشته‌جێی خولاو و پزیشكانی پایه‌بڵند.
E. زیادكردنی ده‌رماڵه‌ی خواردنی پزیشكان له 200 هه‌زاره‌وه بۆ 350 هه‌زار.
F. دانانی ده‌رماڵه‌ی پیشه‌یی بۆ پزیشكان, كه مافێكی سه‌ره‌تایی خۆمانه وه‌كو توێژه‌كانی تر كۆمه‌ڵگه هه‌مان بێت..
G. نه‌برینی ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی له ئه‌و هاوڕێیانه‌مان كه به مه‌یه‌ستی خوێندن له ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتن..
2.دابینكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ سه‌رجه‌م پزیشكانه گه‌نجه‌كان..
3.كردنه‌وه‌ی خوێندنی باڵا (دیبلۆمی باڵا) له هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه تایبه‌ته به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی, وه‌رگرتن بكرێته ساڵانه‌و زیادكردنی كورسی خوێندن به مه‌به‌ستی به‌رده‌وام بون و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی پزیشكان.
4. حه‌سانه‌ی پزیشكی كه ئێستا له په‌رله‌مانی كوردستانه په‌سه‌ند بكرێت و به یاسا هه‌راسانكردن و ئازاردان و په‌لاماردانی پزیشكان قه‌ده‌غه بكرێت و سزای توندی بۆ دابنرێت.
هیوادارین به‌زووترین كات وه‌ڵامی سه‌رجه‌م داواكاریه‌كانمان بده‌نه‌وه, بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش 15 رۆژ مۆڵه‌ت ده‌خه‌ینه به‌رده‌م به‌رێزتان.. به پێچه‌وانه‌وه هه‌موو رێگه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه ده‌گرینه به‌ر ..
چاوه‌ڕێی وه‌ڵامتانین..
پزیشكانی گه‌نج له هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم..
18/5/2012