نوچەنێت
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئیدانه‌ى هێرشی سه‌ر قیبتییه‌كانى میسر ده‌كات و رایگەیاند “كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌بێ جددی تر له‌سه‌ر پرسی تیرۆر بووه‌ستێت و به ده‌ستێكى به‌هێزتر رووبه‌ڕووى گرووپه تیرۆرستییه‌كان ببێته‌وه”.
له په‌یامێكدا نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، رۆژی شەممە 27-5-2017 رایگەیاند: “به تووندى ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه دڕندانه‌یه ده‌كه‌م، كه دوێنێ كرایه سه‌ر دوو پاسى نه‌فه‌رهه‌ڵگر له شارى منیه‌ى میسر و تێیدا نزیكه‌ى 30 هاوڵاتی قیبتى گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش برینداربوون له‌كاتێكدا به‌ره و كڵێسایه‌ك به‌ڕێگاوه بوون”.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا هاوخه‌مى و هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانیان و گه‌ل و حكومه‌تى میسر ده‌رده‌بڕێت و رایدەگەیەنێت “خواى گه‌وره قوربانیان بخاته به‌ر دلۆڤانى و به‌هه‌شتى خۆیه‌وه، هیواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین”.
نێچیرڤان بارزانی بە ئاماژەدان بەوەی له‌كاتێكدا كرده‌وه و تاوانه تیرۆریستییه‌كان له چه‌ندین شوێنى جیهان چه‌ندباره ده‌بنه‌وه، رایدەگەیێنێت: “كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌بێ جددیتر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بوه‌ستێت، به ده‌ستێكى به‌هێزتر رووبه‌ڕووى گرووپه تیرۆریستییه‌كان و به شێوه‌یه‌كى فروانتر به‌ره‌نگارى بیرى تاریكى ئه‌وان ببێته‌وه”.