نوچه‌نێت- شه‌فه‌ق نیوز
دیندار زێباری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێیوایه باسكردنی بابه‌تی گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی له هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، ئاگادار كردنه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه له بڕیاری ئه‌نجامدانی گشتپرسی له هه‌رێم.
زێباری ده‌ڵێت “نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رۆڵی چاودێری كردنی هه‌یه له‌سه‌ر دۆخی عێراق، له رێگه‌ی نێرده تایبه‌ته‌كه‌یه‌وه، ئه‌م رۆڵه لایه‌نی سیاسی و مافی مرۆڤ و گه‌شه‌سه‌ندنی وڵات ده‌گرێته‌وه، هه‌موو سێ مانگ جارێك راپۆرتی تایبه‌تی خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن”.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، هه‌ڵوێستی فه‌رمی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان راگه‌یه‌نراوه. هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه‌ی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش رۆڵی گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌م بابه‌ته‌دا، به‌و پێیه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، پێنج زلهێزه‌كه‌ی جیهان تیایدا ئه‌ندامن. گوتیشی “ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئاگادار كراونه‌وه، كه به‌شێك له عێراق ده‌یه‌وێت گشتپرسی ئه‌نجام بدات، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگه”.
زێباری ئاماژه‌شی به‌وه كرد، كه “له‌كاتی ئه‌نجامدانی گشتپرسیدا، بێگومان چاودێریش ده‌بێت، به‌و پێیه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆبه‌ی هه‌ڵبژاردن و گشتپرسیان هه‌یه، ئه‌و گشتپرسیه‌ی له هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌نجام ده‌درێت، جۆرێكه له هه‌ڵبژاردن، كه ئامانج لێی زانینی رای گه‌له، بۆیه هیچ رێگرێك نییه، بۆ ئه‌وه‌ی داوا له نه‌ته‌وەیه‌كگرتووه‌كان بكه‌ین چاودێری خۆیان بنێرن، بۆ چاودێری كردنی پرۆسه‌ی گشتپرسی له هه‌رێمی كوردستان”.