نوچەنێت: تایبەت
پەرلەمانتارێکی پارتی لەبارەی لێدوانەکانی شێرزاد شێخانى رایدەگەیەنێت، وەزارەتی پێشمەرگە بەجددی بێتە سەر خەت لە سەر ئەمجۆرە قسانەی بەرامبەر هێزی پێشمەرگە دەکرێت. دەشڵێت “ئەم جۆرە قسانە خیانەتە لە نیشتمان”.
شێرزاد شێخانى، چاودێری سیاسی و سه‌رنوسه‌رى گۆڤاری “ساراپرێس” له میانه‌ى به‌رنامه‌ى پانۆراماى كه‌ناڵى كوردسات نیوزدا رای گه‌یاندووە “كورد ئێستا وه‌ك جه‌نگاوه‌رێك به ته‌نیا له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانه‌وه به‌كار ده‌هێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی داعش بكات، هەروەها پێشمه‌رگه هێزێكى به‌كرێ گیراوه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه”.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، نازام هه‌ركى، پەرلەمانتاری پارتی و ئه‌ندامى لێژنه‌ى ناوخۆ و ئاسایش له په‌رله‌مانى كوردستان، لەبارەی لێدوانەکانی سه‌رنوسه‌رى گۆڤاری “ساراپرێس” رایگەیاند: بەهەموو شێوەیەك ئیدانەی ئەو لێدوانە و هاوشێوەکانی دەکەین، چونکە هه‌موو دونیا ده‌زانێت پێشمه‌رگه چ هێزێكه و توانیویه‌تى به‌ره‌نگارى چ رێكخراوێكى تیرۆرستى گه‌وره‌ی وەکو داعش ببێتەوە، بەڵام لەوانەیە تائێستا نەیزانیبێت، کە پێشمەرگە لە چ ئاستێکدایە، ئەمەش راستیەکی حاشا هەڵنەگرە، کە هەموو وڵاتانی هاوپەیمان شانازی بەهێزی پێشمەرگەوە دەکەن.
نازام هه‌ركى گوتیشی “خه‌ڵك هه‌یه سه‌دان ساڵه دوژمنى پێشمه‌رگه‌یه، به‌ڵام ئێستا به شانازییه‌وه ناوى پێشمه‌رگه ده‌هێنێت، بێ رێزی کردن بە پێشمەرگە کارەساتە و شایەنی قبووڵکردن نییە، چونکە ئەم جۆرە قسانە خیانەتە لە نیشتمان. هەروەها خیانەتە بەرامبەر بەشەهیدانی دەستی داعش و کەسوکاریان، مێژوو لەو قسانەی شێرزاد شێخانی خۆشنابێت”.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی باس لەوەش دەکات، کە هەموو دونیا دەزانێت، کە وڵاتانی هاوپەیمانی هاوکاری پێشمەرگە دەکەن، هاوکاری کردنی پێشمەرگەش ئەوە ناگەیەنێت، کە هێزێکی بەکرێگیراو بێت، بەڵکو بۆ لەناوبردنی ئەو گروپە تیرۆرستییە لە ناوچەکەدا”.
نازام هه‌ركى بە پێویستی دەزانێت شێخانی لێپێچینەوەی یاسای لەگەڵ بکرێت لەسەر ئەو قسانەی، کە کردوویەتی و جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە “دەبێت وەزارەتی پێشمەرگە بەجددی بێتە سەرخەت لەسەر ئەمجۆرە قسانەی بەرامبەر هێزی پێشمەر گە دەکرێت”.