نوچەنێت
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە دیداری لەگەڵ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا رایگەیاند، سەردانیکردنی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا بۆ کوردستان لە سەرووبەندی شەڕی داعش، پشتیوانییەکی مەعنەوی زۆر باشبوو. جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیاش “قاره‌مانێتیی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌رز نرخاند”.
ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه 25-5-2017 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ڤینچێنتزۆ ئامێندۆله جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
بەپێی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، له دیدارەکەدا کە قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیش ئاماده‌ی بوو، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و قاره‌مانێتیی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر به‌رز نرخاند.
ڤینچێنتزۆ ئامێندۆله ئاماژه‌ی به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و ئه‌و هێزه‌ی ئیتاڵییه كرد كه له به‌نداوی موسڵ جێگیر بوونه بۆ پاراستنی كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه كه له‌لایه‌ن كۆمپانیا ئیتاڵییه‌كانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت. هەروەها په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیتاڵیای به‌رز نرخاند و تووندوتۆڵكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاوازه‌كاندا، دووپاتكرده‌وه.
لە دیدارەکەدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانی ئیتاڵیای بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد “به‌تایبه‌تی كه له سه‌ره‌تای هێرش و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆرستانی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان وه‌ك یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ی جیهان، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و ئه‌مه‌ش پشتگیرییه‌كی مه‌عنه‌ویی زۆر به‌هێز بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌و شه‌ڕه‌دا”.
لەبارەی دۆخی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، نێچیرڤان بارزانی گوتی “په‌یوه‌ندییه‌كی ئاسایی له نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه و له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئازادكرنه‌وه‌ی موسڵدا په‌یوه‌ندی و هاوكارییه‌كی باش له نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا هه‌یه، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك بابه‌تی دیكه هه‌ن له نێوان هه‌ردوولادا تاوەکو ئێستا هه‌و‌ڵی جددی بۆ چاره‌سه‌ركردنیان نه‌دراون، بەڵام ئێمە ئامادەین بۆ هه‌ر گفتوگۆ و دیالۆگێك له‌گه‌ڵ به‌غدا”.