پەیجێکی گەنجانی یەکێتی بۆ مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی: پێویستمان بەڕێنمایی لەسەرەوە بۆ خوارەوە نییە

0

پەیجێکی گەنجانی یەکێتی بۆ مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی: پێویستمان بەڕێنمایی لەسەرەوە بۆ خوارەوە نییە

نوچەنێت
دوای رونکردنەوەکەی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی، کە رایگەیاند سنور بۆ پەیجەکان دادەنێن ، پەیجێکی یەکێتی رونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوەو رایدەگەیەنێت، کە پابەندی بریاری مەکتەبی رێکخستن نابن.

لە رونکردنەوەکەی پەیجی من یەکێتیم و خوێنم سەوزە هاتووە”ئێمە نەسەر بە ئۆرگانێكی رەسمیی یەكێتین، نەنزیكی هیچ كاربەدەست و لێپرسراوێكین و نەپێویستمان بەرێنمایی لەسەرەوە بۆ خوارەوەی كەس هەیە، بۆیە هەر شتێك لەو بارەیەوە پێمان بوترێت، تەنها وەك رای ئەندامێكی یەكێتی وەریئەگرین”.

رونکردنەوەی پەیجی من یەکێتم و خوێنم سەوزە
گوزارشت لەدڵی هەزاران گەنجی یەكێتی ئەكەین
ئێمە وەك یەیجی “من یەكێتیم و خوێنم سەوزە” ، لێرەوە بۆ هەموو لایەكی روون ئەكەینەوە، كە ئێمە چه‌ند گەنجیَكى كه مى خۆبەخش و دڵسۆزی یەكێتین و هەموو نووسین و راو سەرنجێكمان تەنها گوزارشت لەو هەزاران گەنجەی ناو یەكێتی و دەرەوەی یەكێتی دەكات، كە بێ رەچاو كردن و گوێ دانە هیچ بەرژەوەندی و ئیمتیازاتێك، كاری خۆمان لەفەیس بووك ئەكەین.
ئێمە نەسەر بە ئۆرگانێكی رەسمیی یەكێتین، نەنزیكی هیچ كاربەدەست و لێپرسراوێكین و نەپێویستمان بەرێنمایی لەسەرەوە بۆ خوارەوەی كەس هەیە، بۆیە هەر شتێك لەو بارەیەوە پێمان بوترێت، تەنها وەك رای ئەندامێكی یەكێتی وەریئەگرین.
ئەگەرچی ئێمە گوزارشت لەرای رەسمیی یەكێتی ناكەین، بەڵام پێمان وایە گوزارشت لەدڵی هەزاران گەنجی ناو یەكێتی ئەكەین و داواش لەهەموو لایەك ئەكەین، هیچ كەس و لایەنێك بەبەرپرسی ئەو بابەتانە نەزانن كە لەپەیجەكەی ئێمەدا بڵاو ئەكرێتەوە.
“من یەكێتیم و خوێنم سەوزە” بۆ دواجار ئەم پەیامە بڵاو دەكاتەوە و هیوادارین هەموو كەس و لایەنێك، لەمەودوا هەر بەو چاوە سەیرمان بكات.
بەیەكەوە دەست لەناو دەست بەرەو خزمەتكردنی فكرو بەرنامەو دیدی یەكێتیانە، ئەو یەكێتییەی لەكوێ بێت، ئازادیش لەوێیە، یەكێتییەكیش كە ئازادی بۆ كۆمەڵگا دابین بكات، ئێمەش هەقی خۆمانە وەك گەنجی لایەنگری یەكێتی پشكی خۆمان لەكاری ئازادنەو یەكێتییانە بەر بكەوێت. ئێمە نەپارەو ئیمتیازات لەكەس وەردەگرین، نەبەنیازی پلەو پایەو پۆستین و نە یەكێتیشمان بۆ ئیمتیازات ئەوێت.
پەیجی من یەكێتیم و خوێنم سەوزە

بۆ خوێندنەوەی رونکردنەوەی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی کلیک بکە …

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com