پەرلەمانتارێکی پارتی لە بەغدا دەستی لەکارکێشایەوە

0

نوچەنێت

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە ئەندامێکی فراکسیۆنەکەی بە مەبەستی خۆتەرخانکردنی بۆ کاروباری دەزگایەکی پارتی، دەستی لەکارکێشاوەتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ڕۆژی چوارشەممە 24-5-2017، خەسرۆ گۆران، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی، کە پێشتر سەرۆکی فراکسیۆنەکە بووە، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە ئەندامێتی پەرلەمانی عێراق پێشکەش کردووە.

د.عەرەفات کەرەم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاندووە، دەستلەکارکێشانەوەکە لەبەر ئەوەیە، کە خەسرۆ گۆران دەیەوێت خۆی بۆ کاری دەزگای هەڵبژاردنەکانی حزبەکەی تەرخان بکات.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەداوە، شوێنگرەوەی خەسرۆ گۆران لەلایەن کۆمسیۆنەوە دیاری دەکرێت، کاندیدێکی پارتی لە سنووری پارێزگای دهۆک لە جێگەی دادەندرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com