هەڵگورد حیکمەت: لەناو وەزارەتی پێشمەرگە فەرمانگەی چاکسازی دروستدەکرێت

0

نوچەنێت: تایبەت

بەڕێوبەری گشتی راگەیاندن و وشیاری وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، فەرمانگەیەکی نوێ بە ناوی فەرمانگەی چاکسازییەوە دروست دەکرێت و دەشڵێت “مەبەست لێی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ھەیکەلی نوێی وەزارەتی پێشمەرگەیە”.

رۆژی 7-5-2017 بە بەشداریی وڵاتانی ھاوپەیمانی جەنگی دژ بە داعش، کە ئەمەریکا سەپەرشتی دەکات، پڕۆژەیەک بۆ ھەیکەلی نوێی وەزارەتی پێشمەرگە، کە ھاوشێوەی وڵاتانی ھاوپەیمانە، ئامادە کراوە و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە و پەسەندیش کراوە، لەئێستاشدا پڕۆژەکە لەسەرۆکایەتی هەرێمەو بۆ نیشاندانی رەزامەندی لەسەری، بڕیاریشە دوای پەسەندکردنی پڕۆژەکە، فەرمانگەیەکی چاکسازی لەناو  وەزارەتی پێشمەرگە دروستبکرێت.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ھەڵگورد حیکمەت، بەڕێوبەری گشتی راگەیاندن و وشیاری وەزارەتی پێشمەرگە، لەبارەی دروستکردنی فەرمانگەیەکی چاکسازی لەناو وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: دروستکردنی ئەو فەرمانگەیە، لەچوار چێوەی ئەو پڕۆژە 35 خاڵەییە دەبێت، کە پێشنیارکراوە، بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانان، فەرمانگەکە سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت و هەڵدەستێت بەجێبەجێکردنی پڕۆژەکە، ئەمەش لە جیاتی پێکهێنانی لیژنەیە لەناو وەزارەتەکەدا.

ھەڵگورد حیکمەت ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دوای ئەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانی ئەرێنی لەسەر پڕۆژە پێشنیارکراوەکە دەردەکات، دواتر لەلایەن حکومەتەوە ئاراستەی وەزارەت دەکرێت و ئەوکاتە دەست بەکارەکانی دەکەین.

بەڕێوبەری گشتی راگەیاندن و وشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگە روونیشیکردەوە و گوتی “ئەو فەرمانگەیە، وەکو هەر بەڕێوبەرایەتییەکی تر لە ناو وەزارەتی پێشمەرگە، ئەرکی چاکسازیی دەبێت، کاتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەش کاتەکەی سەقفێکی کراوە دەبێت، چونکە ئەوە پڕۆسەیەکی دوور و درێژە و پێویستی بەکات هەیە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com