جەنەڕاڵێکی ئەمریکی: سەربەخۆیی کوردستان تەنها پێوێستی بە کاتە

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

جەنەراڵێکی ئەمریکی، بە ئاماژەدان بە بابەتی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان و مەسەلەی دابەشبوونی عێراق، رایگەیاندووە، کە هەر جۆرێک بێت هەرێمی کوردستان لە عێراق جیا دەبێتەوە و ئەوەی لەم نێوەدا ماوەتەوە، تەنها کاتە.

وینسێنت ستوارت، سەرۆکی ئاژانسی زانیاری بەرگری ئەمریکا ئەوەش دەخاتەڕوو، کە کێشەی سەرەکی حکومەتی شیعە لە عێراق، سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانە و هەروەها چۆنیەتی هەڵسوکەوت و مامەڵەکردنی لە گەڵ سوننەکانی عێراق.

ئەم جەنەڕاڵەی ئەمریکا لە میانەی دانیشتنی کۆنگرێسی ئەمریکا جەختی کردەوە، کە کوردەکان و پرسی سەربەخۆیی لە هەرێمەکەیان، سەرەکیترین و جددی ترین بابەت لە ئێستای عێراقدایە، کە زۆرتر وەک کێشە لە بەردەم حکومەتی شیعەی عێراقدایە.

سەرۆکی ئاژانسی زانیاری بەرگری ئەمریکا هەروەها دەڵێت، ئەگەر سەبارەت بە سەربەخۆیی، رێککەوتنێک لە نێوان کورد و بەغدا نەیەتە ئاراوە، دۆخەکە لەوەی هەیە، ئاڵۆزتر دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com