تایبه‌ت: نوچه‌نێت
هه‌ڵسوڕاوێكی دیاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌شیك له‌و سه‌ركردانەی یه‌كێتی داوای یه‌كگرتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی ده‌كه‌ن و خۆیان هۆكاری جێبه‌جێ نه‌كردنی رێككه‌وتنه سیاسییه‌كه‌ی نێوان گۆڕان و یه‌كێتین و ده‌شڵێت “یه‌كگرتنه‌وه‌ش روونادات”.
كاژێر هەشتی بەیانیی رۆژی 19/5/2017 نەوشیروان مستەفا ئەمین، رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە تەمەنی 73 ساڵیدا لە ماڵەكەی خۆی لە شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد، رۆژی دواتر لەسەر وەسیەتی خۆی، هەر لە (گردی زەرگەتە) كە بزووتنەوەی گۆڕانی لەسەر دروستكرد، بەخاكسپێردرا.
دوای هه‌فته له كۆچی دوای نه‌وشیروان مسته‌فا، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بۆ دوه‌مین جار به فه‌رمی داوای یه‌كگرتنه‌وه‌ی گۆران كرد، هه‌ر زوو به‌شێك له سه‌ركرده و هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان ڕایانگه‌یاند، سه‌رتای هه‌ر نزیكبونه‌وه‌یه‌كی زیاتری گۆڕان و یه‌كێتی به‌نده به جێبه‌جێ كردنی ڕیككه‌وتنه سیاسیه‌كه‌ی نێوانمان بێ ئه‌وه یه‌كگرتنه‌وه رونادات.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، عه‌دنان عوسمان، په‌رله‌مانتاری پیشووی گۆڕان، هاوكات هه‌ڵسوڕاوی دیاری بزووتنه‌وه‌ی گؤڕان، سه‌باره‌ت به ده‌ستپیشخه‌ریه‌كانی یه‌كێتی بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی گؤڕان و یه‌كێتی رایگه‌یاند: یه‌كگرتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی ڕوونادات، چونكه یه‌كێتی له ده‌ستپێشخه‌ریه‌كانی بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی گۆڕان-یه‌كێتی جددی نین. هەروەها به‌شێك لە سه‌ركرده‌كانی خۆیان، هۆكاری جێبه‌جێ نه‌كردنی ریككه‌وتنه سیاسییه‌كه‌ی نێوان گۆڕان و یه‌كێتین.
عه‌دنان عوسمان ئاماژه به‌وه ده‌كات، گۆران به‌م پێكهاته‌ی ئێستای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، ئاماده‌ی یه‌كگرتنه‌وه نییه، چونكه به‌شێك له ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسییه‌كانی یه‌كێتی، به‌شێكن له‌و بارودۆخه‌ی له كوردستان دروستبووه.
ئه‌و هەڵسوڕاوەی بزووتنه‌وه‌ی گۆران زیاتر روونیکردەوە و گوتی، تاكه هه‌نگاوی گۆڕان، كه بینێت بۆ هه‌ر نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی زیاتری گۆڕان له یه‌كێتی، بریتی یه له جێبه‌جێ كردنی رێككه‌وتنه سیاسییه‌كه‌ی نێوانمان، بێ ئه‌وه هیچ نزیكبونه‌وه‌یه‌ك روونادات.