نوچەنێت
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یامێكدا سەرەڕای ئیدانه‌کردنی ته‌قینه‌وه تیرۆرستییه‌كه‌ى شارى مانچسته‌رى به‌ریتانیا، سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى قوربانیان و گه‌ل و حكومه‌تى به‌ریتانیا ده‌كات.
شەوی رابردوو هێرشێکی تیرۆرستی كۆنسێرتێكى هونه‌رى له شارى مانچسته‌رى به‌ریتانیا كرده ئامانج و لە و تەقینەوەیەدا 22 کەس گیانیان لەدەستدا و 59 کەسی دیکەش بریندار بوو. داعش ئەنجامدانی تەقینەوەکەی گرتە ئەستۆ.
ده‌قی پەیامەکە:
به توندى ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه ده‌كه‌م كه شه‌وى ڕابردوو كۆنسێرتێكى هونه‌رى له شارى مانچسته‌رى به‌ریتانیا كرده ئامانج و تیایدا ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیانى سڤیل گیانیان له‌ده‌ست دا و بریندار بوون. سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانیان و گه‌ل و حكوومه‌تى به‌ریتانیا ده‌كه‌م، پشتیوان و هاوخه‌میانم، هیواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازم.
دووباره‌بوونه‌وه‌ى كاره تیرۆرستییه‌كان له شار و ناوچه جیاكانى جیهان، دووپاتى پێویستیى كاردانه‌وه‌یه‌كى به‌هێزتر دژى تیرۆر و تیرۆرستان و كاركردنێكى فراوانتر له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى بۆ نه‌هێشتنى بیرى توندڕه‌وى و تیرۆر ده‌كات.
هیوادارم جارێكى دیكه به‌ریتانیا و جیهانیش تاوانى له‌م شێوه‌یه نه‌بینن.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
23/5/2017